خامه‌نه‌یی: بارودۆخی وه‌ڵات هه‌ستیاره
ڕێبه‌ری ئایینیی كۆماری ئیسلامیی ئێران عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕایگه‌یاند، «به‌هۆی زه‌حمه‌تییه‌كانی ئابووری و فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران، به پڕۆسه‌یه‌كی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕین.»
ڕێبه‌ری ئایینیی كۆماری ئیسلامیی ئێران عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕایگه‌یاند، «به‌هۆی زه‌حمه‌تییه‌كانی ئابووری و فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران، به پڕۆسه‌یه‌كی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕین.»
ڕێبه‌ری ئایینیی كۆماری ئیسلامیی ئێران عه‌لی خامه‌نه‌یی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی شاری تارانی پایته‌خت له به‌رده‌م هه‌زاران ئه‌ندامی به‌سیج و هێزه‌كانی پاراستنی كۆماری ئیسلامیی ئێران وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
خامه‌نه‌یی گوتی، «بارودۆخی وه‌ڵات و ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ی ئێرانی زۆر هه‌ستیاره. چونكه له لایه‌كه‌وه هاواری هێزه گه‌وره‌كان و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، له لایه‌كی دیكه‌وه كێشه‌ی ئابووری وه‌ڵات و بژێویی هاوڵاتییان كه ناتوانن بژێویی ژیانیان دابین بكه‌ن.»
عه‌لی خامه‌نه‌یی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ڕایگه‌یاند، «ده‌بێ ئێمه تۆقاتێك له ئه‌مه‌ریكا بده‌ین و گوشاره‌كانیان پووچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه. به پشتیوانی خودا ئێمه گوشاره‌كانیان پووچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه. پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی گوشاره‌كان به مانای سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌مه‌ریكایه. سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌مه‌ریكاش به‌و مانایه دێت كه تۆقاتێكیان به ده‌ستی گه‌لی ئێران خواردووه.»
s.m