خۆپیشاندانه‌كانی ئێران به‌رفره‌وان ده‌بن
له شاری ئیسفه‌هانی ئێران خۆپیشاندانه‌كانی هاوڵاتییان كه دژی بارودۆخی سه‌ختی ژیان له ئێران، گه‌نده‌ڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با و ئاو ده‌ستیان پێكردووه، ڕۆژ به ڕۆژ به‌رفره‌وانتر ده‌بن.
له شاری ئیسفه‌هانی ئێران خۆپیشاندانه‌كانی هاوڵاتییان كه دژی بارودۆخی سه‌ختی ژیان له ئێران، گه‌نده‌ڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با و ئاو ده‌ستیان پێكردووه، ڕۆژ به ڕۆژ به‌رفره‌وانتر ده‌بن.
خۆپیشاندانه‌كانی شاری ئیسفه‌هانی ئێران كه له دژی بارودۆخی سه‌ختی ژیان، گه‌نده‌ڵی، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو و كاره‌با ده‌ستیان پێكردووه، ده‌ربازی شاره‌كانی دیكه بوو. گه‌ل به توڕه‌ییه‌وه ئیدانه‌ی فشاره‌كانی ڕژێم و ئه‌و بارودۆخه ناله‌باره ده‌كات كه كۆماری ئیسلامی ئێران خوڵقاندوویه‌تی.
خۆپیشاندانه‌كان به ده‌ستپێشخه‌ری كاسبكاران و دوكانداران ده‌ستیان پێكرد و پشتیوانیی كرێكار و شۆفێرانی به‌دواداهات. هاوكات ژنانی ئێران ڕۆڵی پێشه‌نگایه‌تی له‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌دا ده‌گێڕن.
له دوای ته‌شه‌نه‌كردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی گه‌ل، دوای خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و شاره، له كه‌ره‌ج قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ڕاگه‌یه‌ندرا. له لایه‌كی دیكه‌وه ئاشكرا بوو كه تا ئێستا ٢٠ چالاكی مه‌ده‌نی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون.
s.m