سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ سه‌ردانی عێراقی كرد
كۆشکی سپیی ئەمه‌ریکا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا، بەشێوەیەکی کت‌وپڕ سەردانی عێراقی کردووە.
كۆشکی سپیی ئەمه‌ریکا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا، بەشێوەیەکی کت‌وپڕ سەردانی عێراقی کردووە.
کۆشکی سپیی ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به یاوه‌ری میلانیا تره‌مپی هاوژینی، بۆ بەسەرکردنەوەی هێزەکانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی عێراقی كردووه.
ترەمپ سەردانی هێزەکانی وه‌ڵاتەکەی کردووە لە بنکەی سەربازی عەین ئەسه‌د له قەزای هیتی سەر بە پارێزگه‌ی ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق. لە میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتهیهكیشدا بۆ ژمارەیەک لە هێزەکانی وه‌ڵاتەکەی لەو بنکە سەربازییەدا، ترەمپ ڕایگەیاندووە «با له سووریا بچینه ده‌ره‌وه.»
ئه‌مه یه‌كه‌مین سه‌ردانی دۆناڵد تره‌مپه بۆ عێراق دوای ده‌ستبه‌كاربوونی به سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی كۆشكی سپی سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ ته‌نیا ٣ كاتژمێری خایاندووه.
s.m