دوای ئەوەی عەلی سیستانی، کە یەکێکە لە پێشەنگەکانی شیعە و پشتیوانی خۆپیشاندەرانی کرد لەدژی بێکاری، گەندەڵی و بەڕێوەبردنی خراپ، موقتەدا سەدر-یش لێدوانێکی دا.
سەدر ڕایگەیاند، لەو ڕووداوانەدا لەماوەی ٤ ڕۆژدا ٤٤ کەس مردوون، پێش ئەوەی 'خوێنی زیاتر بڕژێت' دەبێت سەرۆکوەزیرانی عادل عەبدولمەهدی و حکومەتەکەی دەست لەکار بکێشنەوە. سەدر وتیشی، دوای دەست لەکارکێشانەوەی حکومەت، دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت و سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەوەی کە پێویستە هەڵبژاردنەکە لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەبچێت.
لە پەیاماکەی سەدردا هاتووە، دەستلەکار کێشانەوەی حکومەت، پێشگری لە کوشتنی چەندین کەس دەکات.
سەدر ڕۆژی چوارشەممەش لێدوانێکی دابوو و ڕایگەیاندبوو، پشتیوانی خۆپیشاندانەکانی دژی بێکاری و گەندەڵی دەکات. سەدر پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١٦ش کردبوو.
لە سەرەتای هەفتەی ڕابردوودا خۆپیشاندان لە عێراق دەستیپێکرد، هەتا ئێستا لەو خۆپیشاندانانە ٤٤ کەس کوژراون و چەندین کەسیش بریندار بوون. بەپێی هەندێک بۆچوون، ژمارەی کوژراوەکان زۆر زیاترە لەو ئامارەی بڵاو کراوەتەوە.