ماوه‌یه‌كی درێژه قه‌یرانی ئابووری ته‌نگی به ئێران هه‌ڵچنیوه. قه‌یرانه‌كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتییان كردووه. به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه له هاوپه‌یمانه‌تیی چه‌كی ئه‌تۆمی كشایه‌وه، قه‌یرانی ئێران زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند و به‌های دراوی ئێران له به‌رانبه‌ر دۆلار به ڕاده‌یه‌كی زۆر دابه‌زی. ئه‌مه‌ش قه‌یرانه‌كه‌ی قوڵتر كرده‌وه.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران عه‌لی موختاری له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه له‌م قه‌یرانه به‌رپرسن كه دژی په‌یمانی ئه‌تۆمی وه‌ستانه‌وه. موختاری گوتی: «ئه‌گه‌ر هه‌موو كه‌س بۆ سه‌رخستنی ئه‌م په‌یمانه هه‌وڵی دابوایه، ئه‌مڕۆ كۆمپانیاكانی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا ده‌هاتنه ئێران و سه‌رمایه‌گوزارییان ده‌كرد، ئه‌و كاته‌ش دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌ها به ئاسانی نه‌یده‌توانی له په‌یمانه‌كه بكشێته‌وه.»
هاوكات ٩٢ په‌رله‌مانتار ده‌رباره‌ی سه‌رۆك وه‌زیری ئێران حه‌سه‌ن ڕوحانی پرسیارنامهیهكیان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كرد و له دانیشتنی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) په‌سه‌ند كرا. پێشبینی ده‌كرێت له ڕۆژانی داهاتوو قه‌یران و كێشمه كێشمه ناوخۆییه‌كانی ئێران زیاتر په‌ره بسه‌نن.
s.m