لەئەنجامی هێرشی داعش لە ئەنبار،٩چەکداری حەشدی شەعبی کوژران
چەتەکانی داعش لەناوەندی ناوچەی گەرمێ-ی پاریزگەی ئەنباری عێراق هێرشیان کردەسەر چەکدارانی عەشدی شەعبی. لەئەنجامی ئەوهێرشەدا ٩ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و چەکدارێکی دیکە برینداربوون.
چەتەکانی داعش لەناوەندی ناوچەی گەرمێ-ی پاریزگەی ئەنباری عێراق هێرشیان کردەسەر چەکدارانی عەشدی شەعبی. لەئەنجامی ئەوهێرشەدا ٩ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و چەکدارێکی دیکە برینداربوون.
چەتەکانی داعش هێرشەکانی خۆیان لەعێراق زۆرترکردووە. چەتانەی داعش پیشتریش لە تکریت، دیالە، مووسڵ وکەرکووک چەند هێرشیکیان ئەنجام دابوو. ئەمجارە لە ئەنبار چەکدارانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقیان کردوە ئامانج. لەئەنجامی ئەوهێرشەدا ٩چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و چەکدارێکی تریش برینداربوو.
ئەحمەد خەلەف قایمەقامی ناوچەی گەرمێ ڕایگەیاند کە چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەرماڵی فەرماندەی حەشدی شەعبی لەو ناوچەیە و لەئاکامدا شەڕێکی سەخت هاتووەتە ئاراوە.
خەلەف ئەوەی پشتراس کردوە کە لەوهێرشەدا فەرماندە و٨ چەکداری حەشدی سەعبی کوژراون و چەکدارێکی دیکەش برینداربوون. ئەو چەکدارانەی حەشدی شەعبی سەربە هێزی عەشایرن.
ک-ش