لە خۆپێشاندانەکانی دوێنێی بەغدا ٥ کەس کوژران
بەهۆی ئاڵۆزی و توندتیژییەکان لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا ٥ کەس کوژران و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش برینداربوون.
بەهۆی ئاڵۆزی و توندتیژییەکان لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا ٥ کەس کوژران و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش برینداربوون.
میدیا عێراقیەکان بڵاویان کردەوە، لە گۆڕەپانی خەلان لە ناوەڕاستی شاری بەغدا، هێزە ئەمنییەکان گولـلەی پلاستیکی و گازی فرمێسک ڕێژیان بۆ بڵاوپێکردنی خۆپیشاندەران بەکارهێناوە.
بەهۆی ڕووبەڕوبوونەوەی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان، ٥ کەس کوژران و زیاتر لە ١٠٠کەسیش برینداربوون.
بەپێی نوێترین ئاماری کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی عێراق تا ئێستا زیاتر لە ٣٠١ کەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کوژراون و ژمارەی بریندارانیش ١٥هەزاری تێپەڕاندووە.
ف.ق