لە عێراق مانگرتی گشتی بۆ هەڵوەشاندنی ڕژێم بەردەوامە
لە بەغدای پایتەختی عێراق و شارەکانی باشووری عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕژێم دەست بە مانگرتنی گشتی کرا. قوتابخانە و زۆربەی ناوەندەکان داخران.
لە بەغدای پایتەختی عێراق و شارەکانی باشووری عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕژێم دەست بە مانگرتنی گشتی کرا. قوتابخانە و زۆربەی ناوەندەکان داخران.
چالاکیەکانی شەرمەزارکردنی هاوڵاتیانی عێراق لە ١ت تشرینی یەکەمەوە دەستیان پێکرد و بە دروشمی ڕووخاندنی ڕژێم بەردەوامن
بە پێی ئامارە فەرمیەکان تا ئێستا زیاتر لە ٢٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بانگەوازی بۆ مانگرتن لەزیادبووندایە. لە پایتەخت و شارەکانی عێراق بایکۆتی مامۆستایان دەستیپێکرد. لە دیوانیە زۆربەی فەرمانگاکان و قوتابخانەکان داخران. هەروەها ئەنجومەنی پارێزگای دیوانیە بە پانکارتی 'بە فەرمانی گەل داخراوە' دەرگاکانی داخران.
لە ناسریە قوتابخانە و فەرمانگاکان داخران و خۆپیشاندانەکان بەردەوامن. هەمان دۆخ لە کوت، حلە و بەسرەش سەردەستە.
لە بەخدا سەدر سیتی بە تەواوی داخرا. ڕێگەی سەرەکی ڕۆژهەلاتی بەغدا داخران و هاتوچوو زەحمەت بووە.
لە شارەکانی کەربەلا و نەجەف کە شارە پیرۆزەکانی شیعەن خوێندکاران بەشداریان لە چالاکیەکاندا کرد.
ف.ق