لە هێرشێکی چەکدارانی تاڵیباندا ٢٧ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان کوژران
لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی تاڵیبان بۆسەر هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان ٢٧ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران و ٢٥ی تریش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی تاڵیبان بۆسەر هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان ٢٧ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران و ٢٥ی تریش بریندار بوون.
ئەمڕۆ لە پارێزگای ساریپول لە باکووری ئەفغانستان چەکدارانی تاڵیبان هێرشێکی چەکدارییان لە دژی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە ئەنجامدا.
لە هێرشەکەدا ٢٧ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و ٢٥ی دیکەش بریندار بوون.
زەبیحوڵا ئامەنی، وتەبێژی پارێزگای ساریپول باسی لەوە کردوە: چەکدارانی تاڵیبان هەوڵیان دا دەستبگرن بەسەر کێڵگەیەکی نەوتدا لە ناوچەکەدا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
وتەبێژی پارێزگەی ساریپۆل ئاشکرای کرد کە هێرشەکە زۆر فراوان و بەهێز بووە و دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانیش کەوتوونەتە دەست چەکدارانی تاڵیبان.
ک-ش