هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی تۆربالی دەستگیر کرا
ە بەردەوامی هەڵمەتی قڕکردنی سیاسیی لە تورکیا، هاوسەرۆکی ناوچەی تۆربالی و کەسێکی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیاوە دەستگیر کران.
ە بەردەوامی هەڵمەتی قڕکردنی سیاسیی لە تورکیا، هاوسەرۆکی ناوچەی تۆربالی و کەسێکی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیاوە دەستگیر کران.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەکانی تۆربالی و کۆناکی پارێزگەی ئیزمیری تورکیا، هێزە تایبەتەکانی ڕژێمی تورکیا هەڵیانکوتاوەتە سەر ژمارەیەک ماڵ و لە ئاکامیدا هاوسەرۆکی ناوچەی تۆربالی گوڵجان گزڵداخ و کەسێک بەناوی دەنیز پۆیراز دەستگیر کراون.
هاوکات هێزەکانی تورکیا دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر کتێب و شتومەکی تایبەتیدا گرتووە.
زانرا گوڵجان گزڵداخ و دەنیز پۆیراز پاش دەستگیرکردنیان براونەتە ئەمنیەتی چانکایا و لەوێ زیندانی کراون. تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنی گزڵداخ و پۆیراز نازانرێت، بەڵام پێدەچێت لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتی قڕکردنە سیاسییەدا بێت، کە چەندین ساڵە ڕژێمی تورکیا دژی هەدەپە و ئازادیخوازانی کورد و تورکیا ئەنجامی دەدات.
هـ.هـ