لە ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتووە؛ ئێمە هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە سووریا ئیدانه دەکەین. دژی دەستێوەردانی وه‌ڵاتێکی بیانی لە وه‌ڵاتێکی دیکەین، هەروەک چۆن ده‌ستێوه‌ردانی تورکیامان لە باشیک ڕەتکردەوه.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگەی ئیبراهیم جەعفەریدا هاتووە: ئێمە جەخت لە بەردەوامی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا دەکەینەوە، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە پێشێلكارییه‌كان قەبووڵ بکەین.
هه‌رێمی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا، ماوەی ١٦ ڕۆژە لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتە هاوپەیمانەکانی ئەردۆغانەوە بە دڕندانەترین شێوە هێرشی ده‌كرێته سه‌ر. به‌و هۆیه‌وه بە سەدان هاوڵاتی شەهیدبوون و بە سەدانی دیکەش بریندار بوون. هەروەها چەندین گوند و شوێنه‌وه‌رای مێژوویی به تەواوەتی وێران کراون. ئەو هێرشەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بووەتە هۆی سەرهەڵدانی گەلی كوردستان و دۆستانیان لە سەرتاسەر جیهان و زۆرێک لە پارتی، ڕێکخراوە سیاسییه‌كان، مافی مرۆڤ و کۆمەڵایەتییەکان ئەو هێرشانەیان ئیدانه کردووە و داوای دەستێوەردانی وه‌ڵاتانی جیهانیان لەو بابه‌ته‌دا کردووە.
ش. م