وه‌زیری كاری حكوومه‌تی ئێران له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه
عه‌لی ڕه‌بیعی وه‌زیری كار له حكوومه‌تی ئێران له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران‌دا له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
عه‌لی ڕه‌بیعی وه‌زیری كار له حكوومه‌تی ئێران له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران‌دا له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
٤٠ په‌رله‌مانتاری ئێران پڕۆژه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كردبوو بۆ له كار دوورخستنه‌وه‌ی له وه‌زیری كار به هۆی ئه‌وه‌ی «ئه‌ركی خۆی به‌باشی به‌كارنه‌هێناوه و پێشێلكاری كردووه».
به‌یانیی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی ئێران كۆبوویه‌وه و ئه‌و بابه‌ته‌ی خسته ڕۆژه‌ڤی دانیشتنه‌كه. له دانیشتنه‌كه‌دا كه به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی په‌رله‌مانتاران پێشكه‌شیان كردبوو.
ره‌بات كه‌ریم په‌رله‌مانتاری ئێران له میانه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: «كوڕی عه‌لی ڕهبیعیی وه‌زیری كار، چه‌ند كارگه‌یه‌كی هه‌ن له دوبه‌ی.» چه‌ند په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ستنیشانیان كرد كه ڕه‌بیعی به‌رتیلی به كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار داوه بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری بكه‌ن. ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: «ئێران به پڕۆسه‌یه‌كی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، له پڕۆسه‌یه‌كی وه‌هادا ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه ڕاست نین و وه‌ڵات به‌ره‌و قه‌یران و گێژاو ده‌بات.»
به ١٢٩ ده‌نگ وه‌زیری كار بێ كار كرا
له دوای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه، عه‌لی ڕه‌بیعی وه‌زیری كار وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه. دواتر بابه‌ته‌كه خرایه ده‌نگدان و به ده‌نگی «ئه‌رێ»ی ١٢٩ په‌رله‌مانتار له به‌رانبه‌ر ده‌نگی «نه‌خێر»ی ١١١ په‌رله‌مانتار، پڕۆژه‌كه په‌سه‌ند كرا و متمانه له وه‌زیری كار سه‌ندرایه‌وه.
s.m