پەرلەمانتارانی لایەنگری سەدر چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا
لە عێراق ڕاپەرینی گەل بەردەوامە. پەرلەمانتارانی لایەنگری موقتەدا سەدر لە پەرلەمان دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد.
لە عێراق ڕاپەرینی گەل بەردەوامە. پەرلەمانتارانی لایەنگری موقتەدا سەدر لە پەرلەمان دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد.
چالاکی و خۆپیشاندانەکان لە دژی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی کە لە شارەکانی شیعەنشینی وەک نەجەف، کەربەلا، بەسرا، موسەننا. زیقار و میسان بڵاوبووەنەتەوە، لە ڕۆژی هەینی لە بەغدای پایتەخت بەردەوامە.
لە کاتێکدا کە خۆپیشاندانەکان بەردەوامە، ژمارەیەک پەرلەمانتاری "ڕیفۆرم" دەستیان بە چالاکی کرد. پەرلەمانتاران پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی و ڕایانگەیاند، چالاکی دانیشتنیان بەردەووام دەبێت تا وڵامی داواکاری خۆپیشاندەران دەدرێتەوە.
سەدر جگە لەوەی دژایەتی ئەمریکا دەکات، هەڵوێستی توندیش دژی ئیران پیشان دەدات. دوێنێ لە خۆپیشاندانەکاندا باڵەخانەی حزبە سیاسیەکان، بزوتنەوە و میلیشیاکانی نزیک لە ئێران سوتێنران.
ف.ق