سەرەڕای هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی عێراق و وتووێژلەگەل خۆپیشاندەران دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری بەغدا خۆپیشاندانەکان دەستیپێکردەوەو پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنیان گازی فرمێسکڕژێنی بەکارهێناوە.
بە پێی هەواڵی میدیا عیراقیەکان ئەمڕۆ لەشاری بەغدا بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەکانەوە ٥ خۆپیشاندەر کوژراون و ٣٠کەسی دیکەش برینداربوونە.
لە شاری دیوانیەش خۆپیشاندان بەردەوامە و لە گەڕەکی حروبەی ناوەندی شارەکە خۆپیشاندەرێک کوژراوەو ١٠ کەسی دیکەش برینداربوونە.
بەپێی دوایین ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ، لە ماوەی ٥ ڕۆژی ڕابردووی خۆپیشاندانەکانی عێراق تائێستا ١٠٠ کەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کوژراون و زیاتر لە ٤ هەزار کەسیش برینداربوونە.
ک-ش