یه‌كه‌مین كاری سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق په‌یوه‌ندی گرتن بوو له‌گه‌ڵ ئێران
محه‌مه‌د هالبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كه تازه هه‌ڵبژێردراوه، له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانیی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران كرد.
محه‌مه‌د هالبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كه تازه هه‌ڵبژێردراوه، له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانیی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران كرد.
محه‌مه‌د هالبووسی كه بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردراوه، له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانیی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران گرت. هالبووسی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا سوپای حكوومه‌تی ئێرانی كردووه له به‌رانبه‌ر تێكۆشان دژی داعش له عێراق.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بانگهێشتی عه‌لی لاریجانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدا بكات و گفتوگۆ بكه‌ن ده‌رباره‌ی ئاسایشی ناوچه‌كه و هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی محه‌مه‌د هالبووسی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌رنجی ڕای گشتی ڕ‌اكێشا، چونكه بوو به یه‌كه‌م چالاكیی ناوبراو له دوای هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق.
s.m