چوار هاوڵاتی بەلووچ لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی ئێران كۆژران و بریندار بوون
بەهۆی گولەبارانكردنی هاوڵاتیانی بەلووچەوە لەسەبزەوار، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی رژێمی ئێرانەوە كۆژراو و برینداربوونی لێكەوتەوە.
بەهۆی گولەبارانكردنی هاوڵاتیانی بەلووچەوە لەسەبزەوار، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی رژێمی ئێرانەوە كۆژراو و برینداربوونی لێكەوتەوە.
بەگوێرەی زانیارەكانی هەرانا، بەهۆی گولەبارانكردن ئۆتۆمبێڵێک كە هاوڵاتیان مەدەنی تێدا بوون لەشاری سەبزەوار لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی رژێمی ئێرانەوە، دوو هاوڵاتی كۆژران و دوو هاوڵاتی تریش بریندار بوون.
ناسنامەی یەكێك لەكۆژراوەكان عەبدوڵڵا عەلی زهیە، باوكی پیرمحەمەد عەلی زهیش بریندار بووە و تا ئێستا ناسنامەی دوو كەسەكەی تر دیار نەبووە.
هەرانا پێشتر رایگەیاندبوو؛ لەساڵی ٢٠٢١ی زایینی، ٩٢ هاوڵاتی بەهۆی تەقەی هێزەكانی پۆلیسی رژێمەوە كۆژراون كە زۆرینەیان كۆڵبەرەكانی كوردستان یا كرێكارانی گواستنەوەی نەوت و گازی بەلووچن.
ف.ق