دانانی کەسانی نوێ بۆ پۆستە سەربازییەکانی ئێران

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، دوای کوژرانی فەرماندە باڵا سەربازییەکانی ئێران لە ئەنجامی هێرشەکی ئیسرائیلدا، کەسانی نوێ پلەداری سەربازی بۆ پۆستە سەربازییەکان دەستنیشان کران.

پاش کوژرانی چەند کەسێک لە فەرماندە باڵاکانی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە ئەنجامی هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل، بە فەرمانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئیسلامی ئێران، کەسانی نوێ سەربازی بۆ پۆستەکان ئەرکدار کران.

بەپێی ڕاگەیاندنەکانی ئێران، عەبدولڕەحیم موسەوی، فەرماندەی گشتی پێشووی سوپای ئێران، بە سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەرکدار کرا.

هەروەها به پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، محەمەد پاکپوور وه ک فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ئەرکدار کرا.

هەروەها عەلی خامنەیی ڕێبەری ئیسلامی ئێران، پلەی عەلی شادمانی یەکێک کەسایەتیە سەربازییەکانی بەرزکردەوە و هاوکات وەک فەرماندەی گشتی قەرارگای خاتەم ئەل ئەنبیا دەستنیشانی کرد.

شایانی باسە محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران، حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران و غوڵام عەلی ڕەشید، فەرماندەی قەرارگای خاتەم ئەل ئەنبیا و ئەمیر عەلی حاجیزادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژران.