دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە دێرکی بۆردومان کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ژمارەیەک گوندی شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کرد.

بەپێی زانیاریەکان دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەمڕۆ کاتژمێر ١٤:٣٠ گوندەکانی، قەسروک، چەمشەرەف، نەوالی گورا و کاسانێی دێرکی بۆردومان کردووە. لەبارەی هێرشەکە زانیاری فراوان بڵاونەکراونەتەوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١ی شوبات لە یەککاتدا دێرک، شەنگال و مەخموری بۆردومان کردبوو. لە ویستگەی کارەبای گرد کەندالی دێرکدا ٤ شەڕڤانی قەسەدە شەهید بوون و ٥ کرێکاریش بریندار ببوون.

ف.ق