دیكتاتۆری تورك دەچێتە ئێران

رۆژئاوا لەسەر مێزی دانۆستاندنی بەرپرسانی دەوڵەتانی توركیا، روسیا و ئێرانە.

دیكتاتۆری دەوڵەتی تورك لەگەڵ شاندێكی هاورێ لەبەرپرسانی كابینەكەی بەرەو ئێران بەرێكەوتن. رۆژئاوا یەكێك لەبابەتە سەرەكیەكانی نێوان، تاران، مسكۆ، ئەنكەرەیە.

ئەردۆغان كە چاوەڕوانی دەرفەتێكە بۆ هێرشی سەربازی بەرفراوان بۆ سەر رۆژئاوای كورستان چووە ئێران و بەیانی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی و ولادێمیر پووتین سەرككۆماری ئێران و روسیا كۆدەبێتەوە.

بوونی هاكان فیدان بەرپرسی دەزگای ئیستخباراتی تورك لەنێو شاندەكەی ئەردۆغاندا نیشانەی ئەوەیە كە پرسی كورد لەسەر مێزی دانۆستانی لایەنەكانە.

ئێران و روسیا پێشتر رایانگەیاندبوو لە دژی هەر چەشنە هێرشێكی نوێ بۆ سەر سوریان، چونكە دەبێت دەوڵەتی تورك دان بەدەسەڵاتی بەشار ئەسەددا بنێت.

ئێران و روسیا لەرابردوودا سەرەڕای دژایەتیەكانیشیان، پێشینەیەكی بێدەنگیان هەیە و هەڵبژاردوە لەبەرامبەر بەداگیركاریەكانی دەوڵەتی تورك لەسوریا و لەبەرامبەر بە هەندێ مۆزایداتی سیاسی ـ ماددی خۆیان لەكوێری و كەڕی داوە، بۆیەش دەبێت چاوەڕوان بین كە ئاخۆ لەم نێوەندەدا چی روودەدات.

ف.ق