فەڕازی: رەنگە پێكدادانی سەربازی لەنێوان ئێران و توركیا لەسوریا روو بدات
ئێران و توركیا هەمیشە هەوڵیانداوە بەرژەوەندیەكان لەرێگەی هێزە نیابەتیەكانی نزیك لەخۆیانەوە بپارێزن.
ئێران و توركیا هەمیشە هەوڵیانداوە بەرژەوەندیەكان لەرێگەی هێزە نیابەتیەكانی نزیك لەخۆیانەوە بپارێزن.
عەلی ئەكبەر فەڕازی، دیبلۆماتكاری پێشووی ئێران هۆشیاری ئەوە دەدات، لەگەڵ ئەوەی بەرژەوەندییەكانی ئێران و توركیا لەهەرێمەكە و دەستیوەردانیان لەهەرێمەكە زیاترە، رەنگە لەداهاتوویەكی نزیكدا، پێكدادانی سەربازی لەنێوان هێزە ئێرانی و توركەكان لەسوریا رووبدات.
بەگوێرەی زانیاریەكانی"میدل ئیست مانیتور"، فەڕازی كە پێشووتر وەزیری ئێران بووە لەرۆمانی، قبرس و مەجارستان، رایگەیاندوە؛ رەنگەی رووبەرووبوونەوەی ئێران و توركیا لەداهاتوویەكی نزیكدا لەسوریا روو بدات و ئەم رووبەرووبوونەوەش، پێكدادانی راستەوخۆی هێزە سەربازیەكانی هەر دوو وڵات دێنێتە بەرامبەر یەكدیەوە.
فەرزاری بانگەشەی ئەوەشی كردوە كە هێزە سەربازیەكانی ئێران و توركیا پێشتریش چەندین جار لەكاتی دەستێوەردانی هێزە سەربازیەكانی توركیا لەسوریا رووبەرووی یەكدی بوونەتەوە و ئەرتەشی توركیا چەندین جار هێرشی كردۆتە سەر هێزەكانی ئێران و مۆڵگەكانیان و زەرەر و زیانێكی زۆریشی لێداون.
هەر بەگوێرەی ئاخاوتنەكانی فەڕازی، لەگەڵ داڕشتنی بەرنامەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باكوری سوریا، رەنگە رووبەرووبوونەوەی هێزی سەربازی هەر دوو وڵات زۆر دوور نەبێت.
دیبلۆماتكاری پێشووی ئێرانی راشیگەیاندوە؛ یەكێك لەدڵگرانیە سەرەكیەكانی ئێران ئەوەیە كە توركیا شاە كلیدی سوریا كە حەلەبە گەمارو بدات. بۆیەش فەڕازی دەڵێ؛ توركیا لەساڵانی رابردوو ئەوەی سەلماندوە كە سیاسەتی هێرشكاری بەركار بەرێوە ببات. بەگوێرەی ئەو رێباز و ئایدیۆلۆژیا عۆسمانی نوێیە، توركیا هێرشی كردۆتە سەر هەر دوو وڵاتی سوریا و عێراق و هەندێ شوێنی ئەم دوو وڵاتەی داگیر كردۆوە و بەستووەیەتیەوە بەخاكەكەی خۆیەوە.
بەگوێرەی زانیاریەكانی"میدل ئیست مانیتور"، بەدرێژایی ئەم دە ساڵەی شەڕ لەسوریا، هەر دوو وڵات بەشێوەیەك هەڵسۆكەوتیان كردوە كە، ئێران پشتیوانی لەمانەوەی رژێمی سوریا و توركیاش پشتیوانی لەهەندێ گروپی بەناو بەرهەڵستكاری دژ بەرژێم و چەتەكان دەكات، بۆیەش ئێران و توركیا نایانەوێت راستەوخۆ بەریەككەوتن روو بدات. بە پێچەوانەوە هەر دوو لا هەوڵدەدەن بەرژەوەندیەكانی خۆیان لەسوریا لەرێگەی"هێزە نیابەتیەكان" بەرەو پێشەوە ببەن. لەگەڵ ئەوەش بەگۆڕینی هاوسەنگی"ژئۆپۆلیتیكی نوێ" لەهەرێمەكە، رەنگە پێكدادانی راستەوخۆی هەر دوو وڵات لەسوریا زیاتر پەرە بستێنێت.
هـ . ب