حکومەتی عێراق لە دادگای نێودەوڵەتی سکاڵا لەدژی تورکیا تۆماردەکات
حکومەتی ناوەندی عێراق لەئاستی نیودەوڵەتی سکاڵا لە دژی تورکیا تۆماردەکات و داوای دەیان ملیار دۆلار قەرەبووی لێدەکات.
حکومەتی ناوەندی عێراق لەئاستی نیودەوڵەتی سکاڵا لە دژی تورکیا تۆماردەکات و داوای دەیان ملیار دۆلار قەرەبووی لێدەکات.
وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵایەک لە دژی تورکیا لە دادگای نێودەوڵەتی دەجوڵێنێت، ئەویش بەهۆی هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لەڕێگەی تورکیاوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، “تەواوی بەڵگەکانمان لەسەر تورکیا بردووەتە دادگای نێودەوڵەتی و داوای ٣٤ ملیار دۆلار قەرەبوو لە ووڵاتی تورکیا دەکەین" .
وەزیری نەوتی عێراق هۆکاری سکاڵاکەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی نەوتی کەرکوک بەبێ ئاگاداری عێراق و بە خاکی تورکیادا گواستراوەتەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان و فرۆشراوە.
هەروەها ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ڕاشیگەیاند، چاوەڕێ دەکەن دادگا بەشێک لەو پارەیە بداتە عێراق و ئەوەشی وەک مافی کۆمپانیاکان وەسفکردووە، نەک کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دابنێت.
ژ.ت