لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، سیستان و بەلوچستانیش ڕاپەڕینی لە دژی زوڵم و زۆرداریی کۆماری ئیسلامی دەست پێ کرد و لە چواردەهەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکاندا هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لانیکەم ٥٨ کەسیان کوشت و ٢٧٠ کەسیشیان بریندار کرد.
دوێنێ گەنجانی توڕەی بەلووچ هێرشیان کردە سەر بنکەکانی ڕژێمی ئێران و لانیکەم چوار بنکەی پۆلیس و چەند بنکەی بەسیجیان ئاگر تێبەردا.
ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كۆماری ئیسلامی به هه‌لیكۆپته‌ر تەقەی لە خۆپیشانده‌ران كردووه. بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە لایەن کەمپەینی چالاکوانانی بەلوچ بڵاوکراوەتەوە، هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاتی نوێژی هەینیدا لە کاتی تەقەکردندا لانیکەم ٢٣ دەبەی گازی فرمێسکڕێژیان ئاراستەی مزگەوتی ژنان کردووە.
چالاکوانانی بەلوچ لە زنجیرەیەک تویتدا تەنها لەبەردەم خاڵی پشکنینی سوپای پاسداران هەواڵی کوژرانی چەند منداڵ و هەرزەکارێکیان بڵاوکردەوە. هه‌روه‌ها راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه ئەمنیەکان رێگریان له تیمه فریاگوزارییه‌كان كردووه كه خزمه‌تگوزاری پێشکەشی برینداره‌كان بكه‌ن، له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كی زۆر له برینداره‌كان به‌هۆی خوێنبه‌ربوونه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها گرته ڤیدیۆی سوتاندنی بانک و شوێنه گشتییه‌کان له لایه‌ن هێزه‌کانی سەر بە رژێم لە زاهێدان بڵاوکراوه‌ته‌وه که نیشانی ده‌دات که کۆماری ئیسلامی به ئامانجی راگەیاندنی خۆپیشانده‌ران وه‌ک ئاژاوه‌کار ئه‌م کارانه‌ی ئه‌نجام داوه.
دوای ئەوەی ئەفسەری ئیتلاعاتی سوپای رژێمی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە کوژرا، پارێزگاری سیستان و بەلوچستان دۆخەکەی بە ئارام وەسف کردووە، ئازادیخوازانی بەلوچ بە دروشمی "بروخێ رژێمی ئێران" شەقامەکانی زاهیدانیان کۆنترۆڵ کرد و جەختیان کردۆتەوە کە ئەوان لەو شەڕەی کە خامنەیی دەستی پێکردووە پاشەکشە ناکەن و تا ڕووخاندنی سیستەمی دەسەڵاتدار لە سەنگەردا دەمێننەوە.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی زانكۆی زاهیدان و په‌روه‌رده ڕایانگه‌یاندووه كه له ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١ی تشرینی یه‌كه‌م تا ١٥ی تشرینی یه‌كه‌م له زانكۆی زاهیدان وانه ناخوێندرێت.
شەپۆلی نوێی ڕاپەڕینی بەلوچستان دوای دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی هەرزەکاری بەلوچ لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی چابەهارەوە سەریهەڵدا. مه‌ولودی عه‌بدولغه‌فهار نه‌قشبه‌ندی، ئیمامی جومعەی ڕه‌سک ڕۆژی ٢٦ی ئه‌یلول، هه‌واڵی ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر کچێکی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵی به‌لوچی له لایه‌ن ئه‌باحیم کۆچزایی، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی چابه‌هار پشتڕاست کرده‌وه.
کەمپەینی چالاکوانانی بەلووچ ناوی ٤٢ لە کوژراوەکانی ئاشکرا کرد کە ئەمانەن:
١: حمزه نارویی فرزند محمد
۲: عبدالرحمن بلوچی خواه فرزند شاهی
۳: محمد امین گمشادزهی فرزند عبدالحمید
۴: محمد رضا ادیب توتازهی فرزند سید محمد
۵: محمد براهویی
۶: امین الله قلجایی
۷: عمران شه بخش فرزند عبدالقیوم
۸: یاسر شه بخش فرزند حاج تاج محمد
۹: اقبال شهنوازی
۱۰: ابوبکر فرزند شکور
۱۱: جلیل محمد زهی فرزند رحمن
۱۲: حمید عیسی زهی
۱۳: نعمت الله کبدانی
۱۴: حمید نارویی فرزند محمد علی
۱۵: صمد شاهوزهی فرزند شیر علی
۱۶: محمد صدیق نارویی فرزند سراج ا‌لدین
۱۷: لال محمد عالی زهی فرزند ظریف
۱۸: حمزه نارویی
۱۹؛ ابوبکر علی زهی
۲۰: عمر شهنوازی فرزند محمد شریف
۲۱: عبدالغفور نور براهویی
۲۲: حمید نارویی
۲۳: فرزاد شه بخش
۲۴: محمد قلجه ای
۲۵: محمد ریگی
۲۶: امیر حمزه شهنوازی
۲۷: لال محمد آنشینی
۲۸: بلال آنشینی
۲۹: صلاح ا‌لدین گمشادزهی فرزند حاجی نعمت الله
۳۰: ابراهیم گرگیج
۳۱: احمد شه بخش
۳۲: محمد اقبال شهنوازی
۳۳: احمد سرگلزایی
۳۴: محمد فاروق رخش
۳۵: منصور رخشانی
۳۶: لال محمد آنشینی
۳۷: عبدالملک شه بخش
۳۸: عمر شهنوازی
۳۹: علی اکبر حلقه بگوش
۴۰: یونس نارویی
۴۱: جلیل رخشانی
۴۲: محمد علی گمشادزهی ۱۸ ساله.
ف.ق