لایه‌نگرانی سه‌در به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وتنه رێگه
لایه‌نگرانی سه‌در له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا له‌سه‌ره‌تای پردی كۆماری به‌شێك له به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كانیان لابرد و به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وته رێگا.
لایه‌نگرانی سه‌در له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا له‌سه‌ره‌تای پردی كۆماری به‌شێك له به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كانیان لابرد و به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وته رێگا.
لایه‌نگرانی سه‌در له دوای پردی كۆماری هه‌ندێك به‌ربه‌ستی كۆنكرێتیان تێپه‌ڕاند و به‌ره‌و پردی ناوچه‌ی سه‌وز به‌ڕێكه‌وتن.
لایه‌نگرانی ره‌وتی موقته‌دا سه‌در بۆ نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسودانی له گۆڕه‌پانی ته‌حریر كۆبوونه‌وه.
شایه‌نی بیرهێنانه‌وه‌یه كه له چالاكی لایه‌نگرانی سه‌در له رۆژی چوارشه‌ممه خۆپیشانده‌ران چوونه ناو په‌رله‌مانی عێراق و كاندیدبوونی محه‌مه‌د شیاع سودانیان بۆ سه‌رۆكوه‌زیران ره‌تكرده‌وه.
هـ . ب