له ئیران لافاو و رۆچوونی زه‌وی: ژماره‌ی مردووه‌كان گه‌یشته ٥٣ كه‌س
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێران له ئه‌نجامی رۆچوونی زه‌وی و لافاو گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته ٥٣ كه‌س.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێران له ئه‌نجامی رۆچوونی زه‌وی و لافاو گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته ٥٣ كه‌س.
له ئێران دوو رۆژه لافاو و رۆچوونی زه‌وی به‌رده‌وامه. راگهیهننرا كه به هۆی لافاوه‌وه ١٨ پارێزگا و ٤٠٠ شوێن زیانیان به‌ركه‌وتووه و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه لانیكه‌م گه‌یشتووه‌ته ٥٣ كه‌س. راگه‌یه‌نرا كه ١٦ كه‌سیش بێ سه‌روشوێنن.
پارێزگاری تاران موحسین مه‌نسوری به كه‌ناڵی فه‌رمی حكومه‌تی راگه‌یاند، لافاوه‌كه له ناوچه‌كانی باكوری پایته‌خت كاریگه‌رتره، سه‌رباری ئه‌وه‌ش هه‌ندێك گه‌ڕیده و گه‌شتیار هه‌وڵ ده‌ده‌ن روو بكه‌نه ئه‌و شوێنانه. مه‌نسوری رایگه‌یاند، كه شاری فیروزكوه كه له ١٤٠ كیلۆمه‌تری باكوری تارانه، زۆرترین كاریگه‌ری لافاوه‌كه‌ی له‌سه‌ر بووه.
له ساڵی ٢٠١٩دا له باشوری ئێران به هۆی بارانی به‌خوڕ و لافاوه‌وه لانیكه‌م ٧٦ كه‌س مردبوون و زیاتر له دوو ملیار دۆلار زیان به‌ر ئه‌و ناوچانه كه‌وتبوو.
هـ . ب