مالیكی هەڵوێستی خوی نیشاندا
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا"نوری مالیكی"، رایگەیاند؛ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پەرلەمانی عێراق قەبوڵكراو نییە.
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا"نوری مالیكی"، رایگەیاند؛ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پەرلەمانی عێراق قەبوڵكراو نییە.
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا"نوری مالیكی"، رایگەیاند؛ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پەرلەمانی عێراق قەبوڵكراو نییە و چوارچێوەی هەماهەنگیش داوای ئەو كارەی نەكردووە و دژی ئەو بۆچوونەش دەوەستێتەوە. ئامانجی وروژاندنی ئەم بابەتەش پێش دانیشتنی ٢٦ی مانگ، بڵاوكردنەوەی ترسە لەناو پەرلەمانتاراندا، بەتایبەتی پەرلەمانتارە سەربەخۆوەكاندا بۆ ئەوەی بەشداری كۆبوونەوەكە بكەن. تەنانەت پەرلەمانتارانیش دەزانن ئەو رەستەیە هیچ راستیەكی تێدا نییە.
سەرۆك فراكسیۆنی پەدەكە؛ ڤیان سەبری لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوێنی رایگەیاندبوو؛ ئەگەر رۆژی بیست و شەشی مانگ سەرۆككۆمار هەڵنەبژێردرێت، ئەوا هیچ رێگەیەك نامێنێت بۆ دەربازبوون لەم تەنگەژەیە؛ جگە لەهەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن.
عەلی تەمیمی شارەزا لەیاسای عێراقیش دەڵێت:"بەپێ بڕیاری ژمارە ٢٤ی ساڵی ٢٠٢٢ی دادگای فیدراڵی و بەپشتبەستن بەماددەی ٧٢ی دەستوری عێراقی، ئەنجوومەنی نوێنەرانی تەنیا ماوەی ٣٠ رۆژی لەبەردەمدا ماوە بۆ یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار و ئەو بەروارەش رۆژی ٦ی نیسانی داهاتوو بەكۆتا دێت. واتا ئەگەر لەدانیشتنی رۆژی ٢٦ی ئەم مانگەدا نەتوانرا كاندیدی پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار یەكلایی بكرێتەوە، ئەوە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەتوانێت دانیشتنەكە تەنها تا رۆژی ٦ی نیسانی داهاتوو دوابخات و ئەگەر ئەو ماوەیەش تێپەڕێت، ئەوە ئەو كاتە ئێمە دەكەوینە سەرپێچیەكی روون لەبڕیارەكەی دادگای فیدرالیدا.
عەلی تەمیمی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیش بەپێ یاسای عێراقی دەڵێت:"لەكاتی تێپەڕینی ئەو ماوە دەستورییەدا، ئەوە بەپێ ماددەی ٦٤ی دەستور و لەسەر داوای دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان و بەرەزامەندی زۆرینەی سادەی ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی، یا خود بەپێ بڕیارێكی دادگای فیدراڵی، دەتوانرێت ئەم خوڵەی پەرلەمان هەڵبوەشێندرێتەوە، لەهەردوو حاڵەتەكەشدا تەنیا رێگا ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی نوێیە.
ف.ق