ناڕەزایەتی خانەنشینان لەشارە گەورەكانی ئێراندا روو لەهەڵكشانە
هێزە ئەمنیەكان لەشاری تاران بەرێگریكردن لەگردبوونەوەی خانەنشینان لەبەرامبەر بەدامەزراوەی بەرنامە و بودجەی ئێران، ژمارەیەكیان لەچالاكوانانیان دەستبەسەركرد.
هێزە ئەمنیەكان لەشاری تاران بەرێگریكردن لەگردبوونەوەی خانەنشینان لەبەرامبەر بەدامەزراوەی بەرنامە و بودجەی ئێران، ژمارەیەكیان لەچالاكوانانیان دەستبەسەركرد.
بازنەی ناڕەزایەتیەكانی گەلانی ئێران لەچین و توێژە جیاوازەكان و خاوەن كار و خاوەن پیشە جیاوازەكان لەدژی هەڵوەشینی ئابوری و گەندەڵی رژێمی سیاسی دەسەڵاتدار لەئێراندا، زۆربەی شارە گەورەكان و زۆر هەرێمی تر بەردەوامە و هەرچی دەچێت، بازنەی ناڕزایەتیەكانیش بەرفراوانتر دەبێت.
لەبەردەوامی ناڕەزایەتیەكاندا، خانەنشینانی"بیمەی كۆمەڵایەتی"ئێران رۆژی دووشەممە ٦ی حۆزەیران لەدژی كردەیی نەكردنی یاسای مەعاشی ئەنجوومەنی بڵندی كار و رەوشی خراپی ژیانی لەشارە جیاوازەكانی ئێران گردبوونەوە و رێپێوان بەرێوە چوو.
دیمەن و راپۆرتە بڵاوكراوەكان لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا نیشان دەدات كە خانەنشینان لەشارەكانی تاران، تەورێز، ورمێ، ئەهواز، مەشهەد، كرماشان، ئیسفهان، شیراز، كەرەج، قەزوین، ئەراك، شووش، شوشتەر و دزفول گردبوونەوەی ناڕزایەتی بەرێوە چووە.
هەر لەم چوارچێوەیەدا"یەكێتی ئازادی كرێكاران"، رایگەیاندوە؛ گروپێك لەبازنشستگانی بیمەی كۆمەڵایەتی تاران لەبەرامبەر بەوەزارەتی كار دەستیان بەگردبوونەوە كردوە. ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر و لەسەر داوای یەكێتی ئازادی كرێكاران، بڕیار بوو لەبەرامبەر بەدامەزراوەی بەرنامە و بودجە چالاكی ناڕەزایەتی دەرببڕن، بەڵام هێزە ئەمنیەكان رێگەیان بەكۆبوونەوە و گردبوونەوەی بازنشستگانیان نەدا و ژمارەیەك لەو چالاكوانانەشیان دەستبەسەركرد.
زانیاریەكان هاوكات باس لەوە دەكەن كە گردبوونەوەی بازنشستگان و مەعاشخۆرانی ناڕازی لەتەورێز بەبەشداربوونی ژمارەیەكی زۆر لەخەڵكی شارەكە، درۆشمگەلێك دژ بەحكومەت وەكو"بمرێ رەئیسی""مردن بۆ دەوڵەتی گەل هەڵخەڵەتێنەر"یان ووتووەتەوە.
گردبوونەوەی بازنشستگان لەئەهوازیش بەبەشداری گەلی ناڕازی و وتنەوەی درۆشمەكانی"عەزا، غەزاست ئەمڕۆكە، رۆژی عەزاست ئەمڕۆ" و هاوكات هاوخەمیان بۆ قۆربانیان و بنەماڵەكانی باڵەخانە هەڵوەشاوەكەی ئابادان نیشان داوە.
ف.ق