نیتانیاهو: ئەتۆمی بوونی ئێران مەترسیە بۆ سەر هەموو جیهان

سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئێسرائیل ئاماژەی بەهێرشی موشەكیی ئەمدواییەی ئێران بۆ سەر باڵیوزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەهەولێر كرد و رایگەیاند، بۆ ئەو جێ سەرسووڕمانە كە هێرشێكی بەمشێوە ئاشكرا لەدژی ئاسایشی ئەمریكا پێكدێت....

سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئێسرائیل ئاماژەی بەهێرشی موشەكیی ئەمدواییەی ئێران بۆ سەر باڵیوزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەهەولێر كرد و رایگەیاند، بۆ ئەو جێ سەرسووڕمانە كە هێرشێكی بەمشێوە ئاشكرا لەدژی ئاسایشی ئەمریكا پێكدێت، كەچی دەوڵەتی بایدن پێداگرە لەسەر زیندووكردنەوەی رێككەوتننامەی ناوەكی لەگەڵ ئێراندا.

بنیامین نیتانیاهو سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل رەخنەی توند لەجۆ بایدن گرت و رایگەیاند؛ ئەتۆمی بوونی ئێران تەنیا بۆ ئیسرائیل كێشە نییە، بەڵكو لەهەمانكاتدا هەڕەشەیە لەسەر ئەمریكا و هەموو دنیا.

سەرۆك وەزیری پێشووی ئیسرائیل رۆژی سێشەممە لە پەیامێكی ڤیدیۆیی بۆ بنەماڵە ئەمریكیەكان رایگەیاند؛ پەلەكردنی بێ ئەنجامی دەوڵەتەكەی بایدن بۆ واژۆ كردنی رێككەوتنی نەخۆشی ناوەكی لەگەڵ رژێمی ئێران، بەپێكەینیاوی و زۆر مەترسیدار ناوبرد.

نیتانیاهو بەئاماژەدان بەهێرشی موشەكی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر باڵوێزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەشاری هەولێر  دەڵێت:"بۆ ئەو جێگای سەرسووڕمانە، كە هێرشێكی بەم شێوە ئاشكرا لە دژی ئاسایشی ئەمریكا روودەدات، كەچی دەوڵەتەكەی بایدن جارێكی تر لەسەر زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ناوەكی پێداگرە."

ژ.ت