عێراق: پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر هێرشەکانی تورکیا کۆببێتەوە

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی کوردستان و سەروەری عێراق سکاڵای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمارکردووە.

ڕۆژی ٢٠ی تەمووز دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی پەرەخێ-ی سەر بە زاخۆ گەشتیارانی عێراقی تۆپباران کرد. لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا ٩ کەس لە گەشتیارەکان کۆمەڵکوژکرابوون و ٢٣ کەسی دیکەش بریندارببوون.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بە نوسراوێک سکاڵای لە دژی تورکیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار کردووە و دەڵێت: "لە نامەکەدا عێراق داوای کردووە، کە دەبێت بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدرێت".

ژ.ت