SOHR: سوپای توركیا ٥ كۆمه‌ڵكوژی له عه‌فرین ئه‌نجام داوه
ڕێكخراوی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ - SOHR ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا له كۆی ٣٣ كۆمه‌ڵكوژی له سووریا، ٥ كۆمه‌ڵكوژی له لایه‌ن سوپای توركیا له عه‌فرین ئه‌نجام دراون.
ڕێكخراوی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ - SOHR ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا له كۆی ٣٣ كۆمه‌ڵكوژی له سووریا، ٥ كۆمه‌ڵكوژی له لایه‌ن سوپای توركیا له عه‌فرین ئه‌نجام دراون.
ڕێكخراوی «ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ - SOHR» ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵكوژی و هێرشه‌كانی مانگی ژانوویه‌ی ٢٠١٨ بڵاوكرده‌وه.
ڕێكخراوه‌كه ڕایگه‌یاندووه، له ئه‌نجامی بۆمبارانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕژێمی سووریا، ڕووسیا و توركیا، هه‌روه‌ها هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان و ئهشكهنجهكارییهكان له زیندانه‌كانی ڕژێم، به گشتی ٦٠٧ هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه كه له‌نێویاندا ١٦٢ منداڵ و ١١٣ ژن هه‌یه.
ڕێكخراوی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كردووه، له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا، له سووریا ٣٣ كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام دراون كه ٥ كۆمه‌ڵكوژییان له لایه‌ن سوپای توركیا له عه‌فرین كراوه.
ده‌ستنیشانیشی كردووه؛ به‌هۆی ٥ كۆمه‌ڵكوژی سوپای توركیا له عه‌فرین، ٤٩ هاوڵاتیی سیڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه كه له‌نێویاندا ١٨ منداڵ و ٩ ژن هه‌یه.
ش. م