سەرۆکی ٥ وڵاتی عەرەبی لە مسیر کۆدەبنەوە
سەرۆک و سەرۆکوەزیران میسر، ئیمارات، ئۆردن، بەحرەین و عێراق لە قاهیرە کۆدەبنەوە.
سەرۆک و سەرۆکوەزیران میسر، ئیمارات، ئۆردن، بەحرەین و عێراق لە قاهیرە کۆدەبنەوە.
لە لوتکەکەدا کۆمەڵێک بابەتی تایبەت بە ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت، لەوانە ئاسایشی ناوچەکە، هاوکاری نێوان وڵاتان، ڕاوێژکردن لەسەر پرسە هاوبەشەکان و پیشەسازی.
هەر لەو لوتکەیەدا پرسی وزە، وەبەرهێنان و گۆڕانی کەشوهەوا، بەشێک دەبێت لە گفتوگۆکان و هەریەکە لە شا عەبدوڵای دووەمی ئوردن و شا حەمەد بن عیسا شای بەحرەین و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، شێخ محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر تیادا بەشدار دەبن.
لوتکەکە لە شاری عەلەمین لە کەناراوەکانی باکووری میسر ئەنجام دەدرێت و رۆژی یەکشەممە، شێخ محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات گەیشتە میسر و لەلایەن سیسیەوە پێشوازی لێکرا و گفتوگۆیەکی دوو قۆڵییان ئەنجامدا.
بەپێی بەیاننامەیەکی وتەبێژی سەرۆکایەتی میسر، ئاڵوگۆڕی دید و بۆچوونیان لەبارەی پرسە نێودەوڵەتییەکان، ئاسایشی ناوچەکە و دۆخی ئێستای ناوچەی عەرەبی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی سەرکردەی پێنج وڵاتی عەرەبی گەیشتە وڵاتی میسر.
نوسینگەی مستەفا کازمی ڕایگەیاند، بە مەبەستی بەشداری کردن لە لوتکەی پێنج وڵاتی عەرەبی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە وڵاتی میسر.
ف.ق