وەزیری دەرەوەی ئێران: بەلەبەرچاوگرتنی هێڵە سورەكانمان ئامادەی رێككەوتنین

 عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دوو هێڵی سوری تاران لەدانۆستانە ئەتۆمیەكاندا لەبەرچاو گیراون، بەڵام دوو هێڵی سوری ترمان لەوانە، گەرەنتی بازرگانی تا ئێستاكە چارەسەر نەكراون.

حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر دانۆستانەكانی زیندوكردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە "بەرجام" رایگەیاند؛ ئەگەر هەموو هێڵە سورەكانی رژێمی ئیسلامی ئێران لەبەرچاو بگیردرێن، ئەوە ئێران ئامادەی رێككەوتنی كۆتاییە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دوێنێ شەو ١٦ی ئادار لەوتووێژێكی تەلەفۆنی لەگەڵ لیز تراس، هاوپیشە بریتانیایەكەدا رایگەیاند؛ گەیشتووینەتە خاڵی كۆتایی رێككەوتنەكە و لەهەموو كات زیاتر نزیكین، بۆیەش ئەوەی دەتوانێت ئاسانكاری بۆ رێككەوتنێكی هەمیشەیی و باش بكات، هەڵسوكەوتی راستەقینە و نەبوونی داخوازی و پرۆژەی نوێ و نابەجێی ئەمریكایە.

ژ.ت