وەزیری دەرەوەی ئێران: هیچ قازانجێك لەدانۆستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكادا ناكەین

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رێگەی دیپلۆماسی كراوەیە و بەلایەنی ئەمریكیم ووتووە؛ نەبنە هۆكارێك بۆ دواخستن و نەگەیشتن بەرێككەوتن لەدانۆستانەكانی ئەتۆمیدا.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رێگەی دیپلۆماسی كراوەیە و بەلایەنی ئەمریكیم ووتووە؛ نەبنە هۆكارێك بۆ دواخستن و نەگەیشتن بەرێككەوتن لەدانۆستانەكانی ئەتۆمیدا.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان كە لە یەكەمین دانیشتنی ناوەندی كۆردینەكردنی پەیوەندیە ئابوریەكانی دەرەوەی ئێران قسەی كرد و رایگەیاندووە: "لایەنی ئەمریكی لەچەند هەفتەی رابردوودا هەندێ شتی زیادەی داوا كردووە، سەرەڕای ئەوەی كە زۆرینەی رەشنووسەكە لەچوارچێوەی دانۆستاندنەكاندا رێككەوتنی لەسەركرابوو، بەڵام لایەنی ئەمریكی هەندێ پێشنیار و داواكاری تر خستووەتە رۆژەڤەوە، كە لەگەڵ ناوەرۆكی خاڵە بنەڕەتیەكاندا ناكۆكە".

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ووتووشیەتی:"سێ وڵاتی ئەوروپایی و ئەندامی بەرجام و هەروەها روسیا و چین لەسەر هەندی لەزێدە داواكاریەكانی ئەمریكا لە دانۆستاندنەكاندا رەخنەیان هەیە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئاماژەی بەوەشكرد، ئێران پێداگری لەسەر هێڵە سورەكانی خۆی دەكات و رایگەیاندووە؛ ئەمریكیەكان بەبەردەوامی لەسەر گرنگی دانۆستاندنی راستەوخۆ لەگەڵ ئێران قسە دەكەن، بەڵام ئێمە دوابەدوای لەبەرچاوگرتنی ئەم ئاخاوتنانە، گەیشتینە ئەو ئەنجامەی كە دانۆستاندنی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكا هیچ قازانجێكی بۆ ئێمە تێدا نییە.

ژ.ت