ئێران؛ له‌ساڵێكدا نزیكه‌ی ٢٨٠ كه‌س له‌سێداره دراون
راپۆرتده‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، له‌ساڵێكدا نزیكه‌ی ٢٨٠ كه‌س له ئێران له‌سێداره دراون، كه له‌و ژماره‌یه لانیكه‌م ٥٠ كه‌سیان كوردن.
راپۆرتده‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، له‌ساڵێكدا نزیكه‌ی ٢٨٠ كه‌س له ئێران له‌سێداره دراون، كه له‌و ژماره‌یه لانیكه‌م ٥٠ كه‌سیان كوردن.
جاوید ره‌حمان؛ راپۆرتده‌ری تایبه‌تی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئێران، داوای له كاربه‌ده‌ستانی رژێمی ئێران كردووه له‌به‌رامبه‌ر ئاستی به بن پێ كردنی مافی مرۆڤ له‌ئێراندا بۆ رای گشتی جیهانی روونكردنه‌وه بده‌ن.
ره‌حمان؛ رۆژی پێنج شه‌ممه، ١٧ی ئادار له‌چوارچێوه‌ی وتارێكدا له‌ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌جنیڤ، له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژی و بن پێ كردن و له‌سێداره‌دانه‌كان له‌ئێراندا، به‌تایبه‌تی تاوانبارانی دۆسیه‌كانی په‌یوه‌ست به‌مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه له‌ساڵی رابردوو و هاوكات له‌به‌رامبه‌ر به تاوانی سه‌رپێچیكارانی مێرمنداڵ، ژنان و پێكهاته‌كان كه له‌نه‌بوونی دادگایه‌كی عادیلانه‌دا پێكدێت، دڵگرانی خۆی هێناوه‌ته زمان.
راپۆرتده‌ری تایبه‌تی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی بهسهركۆتكردنی وه‌حشیانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه ئاشتیخوازانه‌كان كردووه كه ٢٧٥ كه‌س له‌ماوه‌ی یازده مانگدا له‌سێداره دروان، زۆر بوونی مردنی كه‌سانی زیندانكراو و به‌رفراوانبوونی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كان له‌ئێراندا ده‌كات و ده‌ڵێت:" له‌رژێمی ئیسلامی ئێران‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ی مافی مرۆڤ بن پێ ده‌كه‌ن، ده‌پارێزرێن. بۆیه‌ش ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی داوای وڵامدانه‌وه بكات له‌به‌رامبه‌ر به‌بن پێكردنهكانی مافی مرۆڤ.
راپۆرتده‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركۆت كردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌و بێ ئاویه‌ی له‌هاوینی ساڵی رابردوو كه‌زیاتر له بیست شاری پارێزگای خوزستان پێكهات، وه‌كو نمونه‌یه‌ك له‌به‌كارهێنانی تۆندوتیژی و زۆرداری هێزه ئه‌منیه‌كان له‌به‌رامبه‌ر به مافی گردبوونه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی خه‌ڵك هێناوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی جاوید ره‌حمان؛ ته‌نیا له‌ساڵی ٢٠٢١دا؛ ٤٠ هاوڵاتی به‌لووچ، ٥٠ هاوڵاتی كورد له‌سێداره دراون. ئێران دوای وڵاتی چین، دووهه‌مین وڵاته له‌ریزی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه بڕیاری له‌سێداره‌دان پێكدێنن.
سه‌عید خه‌تیب زاده وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاردانه‌وه‌یه‌كدا له‌به‌رامبه‌ر به‌و راپۆرته؛ ده‌ڵێت:"ئه‌و راپۆرته‌ی؛ به لایه‌نگه‌ر، پڕ له‌چه‌واشه‌كاری و درۆ و ره‌ق و كین" به‌ناو كرد.
هـ . ب