ئێران: ئێدی كاتژمێر لەئێران ناگۆڕدرێت

بەگوێرەی راگەیاندنی پەرلەمانی"ئیرنا"، نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران لەدانیشتنی كراوەی رۆژی سێ شەممە 14ی ئادار بەئەرێكردنی پرۆژە بڕیارێك، گۆڕانكاری كاتژمێری فەرمی ئێرانیان بەتاڵكردەوە.

بەگوێرەی راگەیاندنی پەرلەمانی"ئیرنا"، نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران لەدانیشتنی كراوەی رۆژی سێ شەممە 14ی ئادار بەئەرێكردنی پرۆژە بڕیارێك، گۆڕانكاری كاتژمێری فەرمی ئێرانیان بەتاڵكردەوە و رایانگەیاند؛ لەمەوبەدوا یاسای گۆڕانكاری لەكاتەكانی كاتژمێری فەرمی ئێران لەلایەن پەرلەمانی ئێرانەوە گۆڕانی تێدا ناكرێت و ناگۆڕدرێت.

لەیاسای گۆڕانی كاتژمێرەكانی كاتدا لەئێران"كاتژمێری فەرمی وڵات هەر ساڵ لەكاتژمێری بیست و چوار لەرۆژی یەكەمی ئاداردا یەك كاتژمێر دەخرایە پێش و لەكاتژمێری بیست و چواری، سییەمی ئەیلولدا جارێكی تر كاتی كاتژمێرەكەیان دەگەڕاندنەوە شوێنەكەی خۆی.

بەڵام ئێدی بەپێ ئەم یاسا نوێیەی پەرلەمانی ئێران؛ یاسای گۆڕانكاری فەرمی لەكاتەكانی ساڵدا بەبێ گۆڕانكاری دەمێنێتەوە و دەستكاری ناكرێت.

ف.ق