ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری ژنانی گەنجی وڵاتپارێز بڵاوبوەوە

ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری ژنانی گەنجی وڵاتپارێز بە دروشمی 'لەگەڵ مافەکانی ڕێبەر ئاپۆداین، لەسەر هێڵی ژنانی ئازاد هەنگاودەنێین' بڵاوبوەوە.

لەم ژمارەیەیی مانگی تشرینی دووەمی گۆڤارەکەدا بە تایبەت لەگەڵ تەوەری هێڵی ژناندا، نوسینی پەیوەست بە ٢٥ی تشرینی دووەمدا ڕۆژی تێکۆشان لە دژی توندوتیژی دژ بە ژنان و ٢٧ی تشرینی دووەم ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە تەرخانکراوە.

لە گۆڤارەکەدا چەند نوسینێک لەمەڕ ڕێبازەکانی ژنان لەم قۆناغەدا هاتووە.

هەر لەم ژمارەیەدا نوسینێک لەبارەی ڕوانگەی ڕێبەرێتی بەناوی 'ژنی بەهێز ژیان ئاوا دەکات' جێگەی گرتووە. وە باس لە ڕوانگەکەنانی 'هێڵی ژنان، هێڵی ئازاد کردنی ژیانە' و 'تێکۆشانمان لەگەڵ هێڵی ژناندا دەستیپێکردووە، ئازادی دەئافرێنێت' کراوە.

لە بەشی دۆسییەدا لەسەر تێکۆشانی ژیانی شەهید ئارمانج جەمرە دۆسییەک ئامادە کراوە.

هەروەها لەبەشی کاتیگۆری گۆڤارەکەدا چەند نوسینێک لەسەر کار و تێکۆشانی ژنان ئامادە کراوە.