لە سەمسمور جەندرمە هەڵیکوتایە سەر ماڵی رۆژنامەوانان

جەندرمەکان لە سەمسور هەڵیان کوتایە سەر پەیامنێری ژن نیوز دەریا رەن و پەیامنێری ئاژانسی پیرها کامبەر یڵدز.

پەیامنێری ژن نیوز دەریا رەن و پەیامنێری ئاژانسی پیرها کامبەر یەڵدز کە بۆ ئامادەکردنی هەواڵ و کاری رۆژنامەنووسی لە مەلەتیەوە چووبوونە سەمسور، دوای تێپەڕبوون بە خاڵکی پشکنین و کۆنتڕۆڵکردنی ناسنامەکانیان، دوو جار ئەو ماڵەی لێی دەمانەوە جەندرمە هەڵیکوتایە سەر.

جەندرمەکان داوایان کرد سەرلەنوێ ناسنامەیان کۆنتڕۆڵ بکرێتەوە و بەردەوامیش پرسیاری ئەوەیان لەو دوو رۆژنامەوانە کردبوو کە لەم گەشتەیاندا بۆ سەمسور سەردانی کوێیان کردووە.

هەروەها جندرمەکان لەبارەی دوو جار هەڵکوتانە سەر شوێنی مانەوەیان وتوویانە "با لەنێوان خۆماندا بمێنێتەوە".