لە ئەوروپا رۆژی جیهانیی کۆبانێ پیرۆزکرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شارەکانی ئەسینا، فرایبۆرگ و ووپیەرتاڵ ڕۆژی جیهانیی کۆبانێیان پیرۆز کرد.

کوردستانیان و دۆستەکانیان بە بۆنەی ١ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی کۆبانێ لە گەڕەکی پرۆسفیگیکای ئەسیانی پایتەختی وڵاتی یونان چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا درووشمەکانی 'بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا'، 'بژی بەرخۆدانی یەپەگە و پەپەژە' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ'یان بەرزکردەوە.

دوای خولەکێک بۆ شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان، بەناوی ناوەندی چاندی دیموکراتیکەوە لێدوانێک درا و ئاماژە بەوەکرا، "داعش و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کەسێتی کۆبانێدا شۆڕشی ڕۆژئاوایان کرد بە ئامانج، بەڵام گەنجان و گەلانی کوردستان خاوەندارییان لە بەرخۆدانی کۆبانێ کرد." دواتر بەشداربووان ڕۆژی کۆبانێ و شۆڕشی ڕۆژئاوایان پیرۆزکرد.

ووپیەرتاڵ

بە هەمان شێوەیە کوردستانیان و دۆستەکانیان بە پێشەنگایەتی ژنانی ئەندامی تەژەکە- ئەڵمانیا ڕۆژی جیهانی کۆبانێیان لە شاری ووپیەرتاڵی ئەڵمانیا بە چالاکیەک پیرۆز کرد.

لە چالاکیەکەدا قسەکرا و دوای پیرۆزکردنی بەرخۆدانی کۆبانێ و ئاماژەدان بە ڕۆڵی فیدایانەی شەرڤانانی یەپەژە و یەپەگە لە بەرخۆدانی کۆبانێدا، وترا بە تێکشاندنی داعش ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ ڕاگەیاندرا.

لە چالاکیەکەدا درووشمەکانی 'بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا'، 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ'یان بەرزکردەوە.

فرایبۆرگ

لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا ئەنجومەنی ژنانی نودا بە بۆنەی ١ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی کۆبانێ سیمینارێک رێکخرا.

لە سیمینارەکەدا دەستنیشانکرا بەرخۆدانی کۆبانێ سیمبوڵی ڕوناکی جیهانییە لە دژی تاریکایەتی. هەروەها ئاماژە بەوەدرا پارادایمی مۆدێرنێتەی دیموکراتیک چارەسەری پرسەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

هەر لە سیمینارەکەدا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی گەورەی کۆڵن لە ١٦ی تشرینی دووەم بانگەواز راگەیەندرا.