بە دیمەن

لە ستراسبۆرگ چالاکیی نافەرمانیی مەدەنی ئەنجامدرا

لە ستراسبۆرگ چالاکیی نافەرمانیی مەدەنی ئەنجامدرا، گوترا: "ڕێبەرێتیمان ئیرادەمانە، تا ئازادی ئیرادەمان بەدی دەهێنین، تێکۆشانمان بەردەوامە".

هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بە چالاکی و خۆپیشاندان بەردەوامە. لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا چالاکیی نافەرمانیی مەدەنی ئەنجامدرا. چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و تەڤ_چاند ئەنجامدرا، وێستگەکانی ستراسبۆرگ سەردانکران و خەباتی جەماوەری ئەنجامدرا.

برۆشور دەربارەی سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردن و گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بڵاوکرایەوە.

چالاکییەکە پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا، تا وێستگەی ناوەندی ستراسبۆرگ بەردەوام بوو. درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "دەوڵەتی فاشیستی تورک" و "بکوژ ئەردۆگان" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" بەرزکرایەوە.

نافەرمانیی مەدەنی بەو چالاکییەی لە وێستگەی شەمەندەفەر ئەنجامدرا کۆتایی هات.