شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە میونیخ یادکرانەوە

لە شاری میونیخی ئەڵمانیا شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە، گوترا: "پێویستە هەموو ڕۆژ و کاتژمێرێک، خاوەنداری لە تێکۆشان و شەهیدانمان بکەین".

لە ناوەندی دیموکراتیکی کورد لە شاری میونیخ شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە. نوێنەری دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) سینان مێردین، ڕایگەیاند ڕۆحی فیدایی کۆتایی نەهاتووە، تیشکی خستەسەر چالاکییە فیداییەکە لە توساش.

هەروەها تیشکخرایەسەر چالاکییەکەی شەهید بێریتان و گرنگی مانگی تشرینی یەکەم، گوترا: "مانگی تشرینی یەکەم مانگێکی گرنگە، پێویستە هەموو ڕۆژ و کاتژمێرێک خاوەنداری لە تێکۆشان و شەهیدانمان بکەین. لە کوردستان دوژمن دیارە و ئاشکرایە بۆچی شەڕ دەکەین. لە تاراوگە شەڕێکی قێزەون دەکرێت. شەڕی ئاسیمیلاسیۆن و کەلتوور و لەناوبردن دەکرێت. چارەسەر خاوەندارێتییە لە شەهیدان و تەڤگەری ئازادیی کورد".

یادەکە بە پیشاندانی سنڤزیۆنێک کۆتایی هات.