ئیسرائیل ئامادەیە بودجەی فەڵەستین ڕەوانە بکات

ئیسرائیل کە چەند مانگێکە دەستی بەسەر بودجەی فەڵەستیندا گرتووە، ئامادەیە بودجەکە ڕەوانە بکات.

دوای دانوستانەکانی نێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری فەڵەستین و ئیسرائیل، رێککەتن لەسەر ئەوە کرا، ٤٠٠ ملیۆن یورو بۆ فەڵەستین ڕەوانە بکرێت.

ئیسرائیل لە مانگی چوارەوە بودجەی فەڵەستینی بڕیبوو و سبەینێ بودجەکە بە پێی رێککەوتنێک ڕەوانە دەکات. ئیسرائیل بە بیانووی یارمەتیدانی خانەوادەی زیندانیان و یارمەتیدانی خۆپیشاندەران، بودجەی فەڵەستینی بڕیبوو.

دوای بڕیارەکە، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕایگەیاندبوو، پێویستە هەموو بودجەکە ڕەوانە بکرێت. بەهۆی بڕینی بودجەکە مووچەی کرێکار و کارمەندان دواکەوتووە.

بە پێی ئاماری بانکی جیهانی٣٠٪ لە خەڵکی فەڵەستین بێکارن.

ف.ق