ئیسرائیل دوو گه‌نجى دیکه‌ى فه‌له‌ستینى کوشت
هێزه‌کانى ئیسرائیل ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌رانى فه‌له‌ستینى کرد و به‌و هۆیه‌وه دوو گه‌نج کوژران و سێ گه‌نجى دیکه‌ش بریندار بوون.
هێزه‌کانى ئیسرائیل ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌رانى فه‌له‌ستینى کرد و به‌و هۆیه‌وه دوو گه‌نج کوژران و سێ گه‌نجى دیکه‌ش بریندار بوون.
ێواره‌ى دوێنێ به‌شێک له هاوڵاتیانى فه‌له‌ستینى له که‌رتى غه‌زه له دژى بڕیارى ناساندنى قودس به پایته‌ختى ئیسرائیل خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، به‌ڵام هێزه‌کانى ئیسرائیل ته‌قه‌یان به ناو خۆپیشانده‌راندا کرد.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌له‌ستین به میدیاکانى ئه‌و وڵاته‌ى وتوه، به‌هۆى ته‌قه‌ى هێزه‌کانى ئیسرائیله‌وه دوو گه‌نج کوژراون و سێ گه‌نجى دیکه‌ش بریندار بوون، که برینى یه‌کێکیان سه‌خته.
ئه‌وه‌ش سێیه‌م گه‌نجى فه‌له‌ستینییه که له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه به ده‌ستى هێزه‌کانى ئیسرئیل بکوژرێت.
مانگى کانونى یه‌که‌مى ٢٠١٧ دۆناڵد تره‌مپ بڕیاریدا قودس به پایته‌ختى ئیسرائیل بناسێت، ئه‌وه‌ش توڕه‌یى خه‌ڵکى فه‌له‌ستینى لێکه‌وته‌وه و ڕۆژانه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى دژى ئه‌و بڕیاره نیشان ده‌ده‌ن.