ئیمارات سه‌رله‌نوێ باڵیۆزخانه‌كه‌ی له سووریا ده‌كاته‌وه
دوای ٧ ساڵ له داخستنی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له سووریا، بڕیاره ئیماڕات باڵیۆزخانه‌كه‌ی له شام-ی پایته‌ختی سووریا بكاته‌وه.
دوای ٧ ساڵ له داخستنی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له سووریا، بڕیاره ئیماڕات باڵیۆزخانه‌كه‌ی له شام-ی پایته‌ختی سووریا بكاته‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندنی سووریا به ئاژانسی ڕۆژنامه‌وانیی فه‌ڕه‌نسا (AFP)یان ڕاگه‌یاندووه، «له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندنی سووریا بانگهێشتی ڕۆژنامه‌وانانی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شداری بكه‌ن له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئیمارات له شام.»
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئیمارات دوای ئه‌وه هات كه حكوومه‌تی سووریا ڕۆژی ١٨ی كانوونی یه‌كه‌م\٢٧ی سه‌رماوه‌ز داوای له وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بی كرد سه‌رله‌نوێ باڵیۆزخانه‌كانیان له شام بكه‌نه‌وه.
له ساڵی ٢٠١١ به ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا، وهڵاتاندانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی كاروباری دیپلۆماتییان له سووریا ڕاگرت. هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی دۆخی ئاسایی بوونه‌وه‌ی سووریا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ڕژێمی سووریا له‌گه‌ڵ وه‌ڵاتان به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه ده‌چێت.
ده‌بێته‌وه ئه‌ندامی كۆمكاری عه‌ره‌بی
له لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كان كردبێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ سووریا بكاته‌وه ئه‌ندامی كۆمكاری عه‌ره‌بی. هه‌رچه‌نده سووریا یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمكاری عه‌ره‌بی، به‌ڵام ساڵی ٢٠١١ له‌سه‌ر داوای باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆمكاری عه‌ره‌بی سووریای له‌ژێر چه‌تری خۆی لابرد.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا هیچ پێشنیاز و بڕیارێك له‌وباره‌یه‌وه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام ده‌گوترێت نوێنه‌ری میسر له كۆمكاری عه‌ره‌بی ئاڵای سووریای له ناوه‌ندی كۆمكاری عه‌ره‌بی داناوه‌ته‌وه.
سه‌ردانی سه‌رۆكی سوودان
له ١٦ی كانوونی یه‌كه‌م\٢٥ی سه‌رماوه‌ز سه‌رۆك كۆماری سوودان عومه‌ر به‌شیر سه‌ردانی شام-ی كرد و له لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌د-ی سه‌رۆك كۆماری سووریا پێشوازی لێ كرا. چاودێران ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌شیر له‌و سه‌ردانه‌یدا نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، سعوودیه و قه‌ته‌ر-ی كردووه. دواتریش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌پ بڕیاری دا هێزه‌كانی له سووریا بكشێنێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، پێشبینی ده‌كرێت كه سعوودیه به‌شێكی ئه‌و بوودجه‌یه (٤٠٠ ملیار دۆلار) دابین بكات كه بۆ سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی سووریا پێویسته.
s.m