ئێران دووباره كاره‌با به عێراق ده‌دات
له دوای چالاكییه‌كانی مانگی تهمووز دژ به بڕینی هێڵی كاره‌بای ئێران له‌سه‌ر عێراق، ڕژێمی ئێران ده‌ستی به پێدانه‌وه‌ی كاره‌با به عێراق كرد.
له دوای چالاكییه‌كانی مانگی تهمووز دژ به بڕینی هێڵی كاره‌بای ئێران له‌سه‌ر عێراق، ڕژێمی ئێران ده‌ستی به پێدانه‌وه‌ی كاره‌با به عێراق كرد.
حكوومه‌تی ئێران به‌هۆی نه‌دانی كرێی كاره‌با له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق و زیادبوونی پێویستیی ناوخۆیی كاره‌با، مانگی تهمووز كاره‌بای له سه‌ر عێراق بڕی.
به‌هۆی بڕینی كاره‌با له پارێزگه‌ی به‌سره و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراق كه پشت به هێڵی كاره‌بای ئێران ده‌به‌ستن، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی هاوڵاتییان به‌ڕێوه‌چوون. حكوومه‌تی ئێران كه‌مبوونی ئاو و كه‌می به‌رهه‌مهێنانی هایدرۆئهلهكتریكی له به‌نداوه‌كان كردبووه بیانوو بۆ بڕینی كاره‌با له‌سه‌ر عێراق.
كاربه‌ده‌ستێك له وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، «ئێستا ئێران ٢٠٠-٢٥٠ مێگاوات كاره‌با هه‌نارده‌ی عێراق، ئه‌فغانستان و پاكستان ده‌كات.»
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ناوخۆی ئێران كێشه‌ی كاره‌با هه‌یه و به‌هۆی نه‌بوونی بڕی كاره‌بای پێویست چه‌ندین جار خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی هاتوونه‌ته ئاراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه سعوودیه به‌و مه‌به‌سته‌ی كاریگه‌ریی ئێران كه‌م بكاته‌وه، مانگی ڕابردوو پێشنیازی بۆ عێراق كردبوو كه كاره‌با به نرخێكی هه‌رزان به عێراق بفرۆشێت.
s.m