ئێران و سووریا ١١ په‌یمانی ئابوورییان ئیمزا كردن
ڕژێمی ئێران و سووریا ١١ په‌یمانی ئابوورییان ئیمزا كردن. به‌شار ئه‌سه‌د ڕایگه‌یاند، ئه‌و په‌یمانانه له دژی شه‌ڕی ئابووریی وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوا پاڵپشتییه‌كی به‌هێزه.
ڕژێمی ئێران و سووریا ١١ په‌یمانی ئابوورییان ئیمزا كردن. به‌شار ئه‌سه‌د ڕایگه‌یاند، ئه‌و په‌یمانانه له دژی شه‌ڕی ئابووریی وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوا پاڵپشتییه‌كی به‌هێزه.
دوێنێ (دووشه‌ممه) كاربه‌ده‌ستانی تاران و شام له‌سه‌ر ١١ په‌یمانی هاوكاریی ئابووریی «ستراتیژ و ماوه‌درێژ» ڕێككه‌وتن. ئه‌م په‌یمانانه هانی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئێران ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕوو له سووریا بكه‌ن.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی سانا به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا ڕایگه‌یاندووه، ئه‌م په‌یمانانه ستراتیژین و پایه‌یه‌كی پته‌وی ئابوورین. به گوته‌ی ئه‌سه‌د، به‌م په‌یمانانه دوو وه‌ڵات خۆیان به‌هێز ده‌كه‌ن له دژی شه‌ڕی ئابووری كه وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵیان ده‌كه‌ن. ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌سه‌د دوای ئه‌وه هات كه ئیسحاق جیهانگیری جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران سه‌ردانی شامی كرد.
ئیمزاكردنی ئه‌و په‌یمانانه له‌نێوان تاران و شام، له دوای سه‌پاندنی گه‌مارۆی زیاتری حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكایه به‌سه‌ر ئێران‌دا. دوای گه‌مارۆدانی ئێران، زۆر كاربه‌ده‌ستی حكوومه‌ت، كارساز و كۆمپانیای سووریا خراونه‌ته لیستی ڕه‌شی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا.
s.m