ئێران: له سووریا ده‌مێنینه‌وه
فه‌رمانده‌ی پارێزه‌رانی شۆڕشی ئێران محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری ڕایگه‌یاند، ئه‌وان له سووریا ده‌مێننه‌وه.
فه‌رمانده‌ی پارێزه‌رانی شۆڕشی ئێران محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری ڕایگه‌یاند، ئه‌وان له سووریا ده‌مێننه‌وه.
فه‌رمانده‌ی پارێزه‌رانی شۆڕشی ئێران محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری ڕایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامیی ئێران به ڕاوێژكارهسهربازییهكانی، به هێزه شۆڕشگێڕه‌كان و چهكهكانییهوه له سووریا ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی ئێران ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كه ڕایگه‌یاندبوو: «ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئێران له سووریا بمێننه‌وه، هێرشیان ده‌كه‌ینه‌سه‌ر» گوتی، «هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل كۆمیدین، یاری به ئاگر ده‌كه‌ن.»
جه‌عفه‌ری جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئێران هه‌موو هێز و چه‌كه‌كانی خۆی له سووریا ده‌هێڵێته‌وه.
s.m