فڕۆکەیەکی جەنگیی تورکیا تێکشکا
فڕۆکەیەکی جەنگیی تورکیا تێکشکا و 3 سەرباز گیانیان لەدەستدا.
فڕۆکەیەکی جەنگیی تورکیا تێکشکا و 3 سەرباز گیانیان لەدەستدا.
به‌پێى میدیاکانى تورکیا، ئه‌مڕۆ فڕۆکه‌یه‌کى مه‌شقى جه‌نگیى تورکیا له جۆرى CASA له ناوچه‌ى ئیسپارتا له ئه‌ناتۆلیا که‌وتوه‌ته خواره‌وه و دوو فڕۆکه‌وان و تهکنیککارێک کوژران.
شه‌هموس گونایدن پارێزگارى ئه‌سپارتا ڕووداوه‌که‌ى پشتڕاستکردوهتهوه و باسى له‌وه کردوه، دوو فڕۆکه‌وان و تهکنیککارێکى ناو فڕۆکه‌که کوژراون، ڕووداوه‌که‌ش له ناوچه‌یه‌کى چۆڵ و دووره‌ده‌ستى ئیسپارتا بووه.
پارێزگارى ئیسپارتا باسى له‌وه‌ش کردوه، که هۆکارى که‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆکه‌که هێشتا نه‌زانراوه، به‌ڵام تێبینى کراوه که فڕۆکه‌که له که‌شوهه‌وایه‌کى ته‌ماویدا فڕیوه.
له‌لایه‌کى تره‌وه، هێزه‌کانى سوپاى تورکیا لێدوانێکیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌که بڵاوکردوه‌ته‌وه و باسیان له‌وه کردوه، که پارچه‌ى فڕۆکه‌که و ته‌رمى هه‌رسێ کوژراوه‌که دۆزراونه‌ته‌وه.
به‌پێى لێدوانه‌که‌ى سوپاى تورکیا "ڕۆژى 17ى کانونى دووه‌م، فڕۆکه‌یه‌کى مه‌شقى سه‌ربازیی جۆرى CN-235-CASA کاتژمێر 11:03 خوله‌کى به‌یانى له بنکه‌ى سه‌ره‌کى ئه‌سکیشه‌هر فڕیوه، که دوو فڕۆکه‌وان و تهکنیککارێکى تێدا بووه، فڕینه‌که به مه‌به‌ستى مه‌شقى سه‌ربازیی بووه، به‌ڵام کاتژمێر 12:50 خوله‌کى دوانیوه‌ڕۆ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ فڕۆکه‌که پچڕاوه، هه‌ربۆیه ئۆپه‌راسیۆنى ڕزگارکردن ده‌ستى پێکردوه، له کاتژمێر 2:30 فڕۆکه‌که به تێکشکاوى دۆزراوه‌ته‌وه له نزیک ده‌ریاچه‌ى ئه‌غردر، هه‌روه‌ها ته‌رمى دوو فڕۆکه‌وانه‌که و تهکینیککارهکهش دۆزراونه‌ته‌وه".