له ساڵی ٢٠١١ به‌دواوه، «چاره‌سه‌ری»ی سیاسیی و دیبلۆماسیی شه‌ڕی ناوخۆیی و قه‌یرانی سووریا زیاتر له ٥٠ جار كۆبوونه‌وه‌كانی جنێڤ، ڤیه‌ننا، میونشن، ئاستانا، ڕیاز، قاهیره و سۆچی ساز كران و هیچیشیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. وێستگه‌ی نوێیی دیبلۆماسیی بۆ سووریا شاری سۆچییه.
به پێشه‌نگی ڕووسیا، ٢٩-٣٠ی ژانوویه له سۆچی كۆنگره‌ی دیالۆگی نه‌ته‌وه‌یی سووریا ئه‌نجام ده‌درێت. پێش ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام بدرێت، زیاتر له ٥٠ كۆبوونه‌وه و دیدار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئه‌نجام دراون، به‌ڵام هیچ یه‌كێكیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌و كۆبوونه‌وانه ئه‌وه‌یه كه هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كورد و گه‌لانی باكووری سووریای خاوه‌ن پڕۆژه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان هێشتنه‌وه.
ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی هه‌تا ئێستا ئه‌نجام دراون:
پلانی یه‌كێتیی عه‌ره‌ب
بۆ «چاره‌سه‌ریی سیاسی»ی شه‌ڕی سووریا، هه‌نگاوی سه‌ره‌تای دیبلۆماسی له ساڵی ٢٠١١ به پلانی یه‌كێتیی عه‌ره‌ب ده‌ستیپێكرد. به‌پێی پلانی ئه‌و یه‌كێتییه، پێویست بوو یه‌كینه‌كانی سوپای سووریا و گروپه چه‌كداره‌كان له كۆڵانه‌كان بكشێنه‌وه و ڕیفۆرم بكرێت و زیندانییانی سیاسی ئازاد بكرێن. شاندی چاودێری یه‌كێتیی عه‌ره‌ب له ١٩ی دیسه‌مبه‌ری ٢٠١١ ده‌ستی به كار كرد، به‌ڵام به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی هه‌ردوو لا، ٢٢ی ژانوویه‌ی ٢٠١٢ شانده‌كه سووریای جێهێشت و بووه هۆی ئه‌وه‌ی له ٢٨ی هه‌مان مانگدا ئه‌و هه‌نگاوه شكست بێنێت.
پلانی عه‌نان
دوای مانگ و نیوێك له شكستی پلانی یه‌كێتیی عه‌ره‌ب، ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستیپێكرد. به‌پێی پلانی نوێی كوفی عه‌نانی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پێویسته هه‌ردوو لا ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌نن و بۆ چاره‌سه‌ریی سیاسی، پلانێكی نوێ ئاماده بكه‌ن. ئاگربه‌ست له ١٢ی ئا‌پریل ڕاگه‌یه‌ندرا و له ١ی مای شكێنرا. عه‌نان ده‌ستنیشانی كرد هه‌ردوو لایه‌ن پێشێلی ئاگربه‌ستیان كردووه و ٢ی ئۆگستی هه‌مان ساڵ ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
جنێڤ ١
دوای شكستی پلانه‌كه‌ی عه‌نان، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می جنێڤ ده‌ستی پێكرد. ٣٠ی ژوونیی ٢٠١٢ له شاری جنێڤی سویسرا كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام درا و ئه‌مه‌ریكا، ڕووسیا، چین، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، قه‌ته‌ر، توركیا، عێراق و كوه‌یت-یش به‌شداربوون. لایه‌نه‌كانی كێشه‌كه (ڕژێم و ئۆپۆزسیۆن) به‌شدار نه‌بوون. له كۆتاییدا ڕێككه‌وتن كه حكوومه‌تێكی كاتیی پێكبهێنرێت كه هه‌ردوو لایه‌ن تێیدا به‌شداربن. به‌ڵام ئه‌و گروپانه‌ی پشتیان به توركیا و قه‌ته‌ر به‌ستبوو، بابه‌تی «حكوومه‌تی كاتی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د بێ یان بێ ئه‌سه‌د»یان كرده ڕۆژه‌ڤ و به‌م شێوه‌یه پلانه‌كه ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌ز مایه‌وه.
به شۆڕشی ڕۆژاڤا وه‌ڵام درایه‌وه
هه‌م له پلانی یه‌كێتیی عه‌ره‌ب، هه‌م له پلانی عه‌نان و كۆبوونه‌وه‌ی جنێڤ ١ هیچ یه‌كێك له لایه‌نی ڕژێم و ئۆپۆزسیۆن مافه‌كانی كوردیان قبووڵ نه‌كرد و شه‌ڕ سه‌ختتر بوو. ئه‌مه‌ش شۆڕشی ڕۆژاڤای به‌دوای خۆیدا هێنا له ١٩ی ژوولیی ٢٠١٢ كه له كۆبانێ ده‌ستی پێكرد.
جنێڤ ٢
كۆبوونه‌وه‌ی جنێڤ ٢ له نێوان ٢٢ی ژانوویه - ١٦ی فێبرییه‌ی ٢٠١٤دا به ناوبژیوانی «ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی» نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا ده‌ستی پێكرد. له‌گه‌ڵ ڕژێم و گروپه چه‌كداره‌كان چاوپێكه‌وتنی جیاجیا ئه‌نجام دران، به‌ڵام ئه‌نجامێكیان نه‌بوو. ئه‌و كوردانه‌ی له سه‌ره‌تای شه‌ڕی سووریاوه «هێڵی سێیه‌م»یان گرته‌به‌ر، به‌هۆی ڕێگری توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا، نه‌یانتوانی به‌شدار ببن. كوردانیش گوتیان په‌به‌ندی هیچ بڕیارێك نابین كه له‌و كۆنگره‌یه ده‌رده‌چێت.
وه‌ڵامی كوردان: ڕاگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری
هه‌رچه‌نده كوردان به پێداگرییه‌وه ویستیان به‌شداری پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی سیاسی بن، به‌ڵام به‌هۆی فشاری توركیا به‌شدار نه‌بوون. ٢٢ی ژانوویه هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی جنێڤ ٢، كوردانیش له جزیر خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان ڕاگه‌یاند.
كۆبوونه‌وه‌ی ڤیه‌ننا
گروپی نێوده‌وڵه‌تیی هاریكاریی سووریا كه له ١٧ ده‌وڵه‌ت پێكده‌هات و ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا هاوسهرۆكایهتییان ده‌كرد، له ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٦ له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا ده‌ستی به هه‌نگاوێكی نوێی دیبلۆماسی كرد. ئامانج له‌و دیداره ئه‌وه بوو له ژێر چاودێریی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان «حكوومه‌تی كاتی» دروست بكرێت. ستیڤان دی مستوورا وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سووریا ده‌ستنیشان كرا.
جنێڤ ٣
له چوارچێوه‌ی بڕیاری ڤیه‌ننا په‌یدا بوو، ٢٩ی ژانوویه‌ی ٢٠١٦ كۆبوونه‌وه‌ی جنێڤ ٣ ئه‌نجام درا. هه‌رچه‌نده نوێنه‌رانی په‌یه‌ده، ته‌ڤده‌م و ئه‌نجومه‌نی سووریای دێمۆكراتی بانگهێشت كران، به‌ڵام توركیا ده‌ستنیشانی كرد كه هه‌رگیز به‌شداری كوردان قبووڵ ناكات و ڕایگه‌یاند: «یان من یان كورد». له دوایین ساته‌كاندا ده‌ست له بانگهێشت كردنی كوردان به‌ردرا. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن و ڕژێم نه‌یانده‌ویست له هه‌مان شوێن بن، دیداره‌كه شكستی هێنا.
بۆچوونیان له‌سه‌ر كوردان كه‌مێك گۆڕا
دوای ئه‌وه‌ی كوردان به داستانی ٥ مانگه‌ی به‌رخۆدانی كۆبانێ داعشیان تێك‌شكاند، جنێڤ ٣ ده‌ستی پێكرد. نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی سووریای دێمۆكرات - مه‌سه‌ده، ئه‌م جاره بانگهێشت كران. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركیا له دژی وه‌ستایه‌وه، بانگهێشتنامه بۆ كه‌سایه‌تییه‌كان نێردرا، لایه‌نی كوردیش ئه‌وه‌ی قبووڵ نه‌كرد.
ئاگربه‌ستی میونشن
وه‌زیرانی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا له ١٢ی فێبرییه‌ی ٢٠١٦ بۆ «ئاگربه‌ست» له شاری میونشنی ئه‌ڵمانیا سه‌رله‌نوێ كۆبوونه‌وه. ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر «وه‌ستاندنی شه‌ڕ» و «گه‌یاندنی هاریكاریی مرۆیی بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له ناوچه‌كه گه‌مارۆ دراون». كۆتایی هه‌مان مانگ به به‌شداری عه‌ره‌بستانی سعوودی، توركیا و ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه ساز كرا و بڕیاری «وه‌ستاندنی شه‌ڕ له سه‌رانسه‌ری وه‌ڵات» ده‌رچوو. به‌ڵام به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی هه‌ردوو لایه‌ن، ئاگربه‌سته‌كه هه‌مان ئه‌نجامی پێشووی هه‌بوو.
كۆبوونه‌وه‌ی لۆزان
وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌كان، شاری لۆزانی سویسرا بوو. دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ڕووسیا، عه‌ره‌بستانی سعوودی، ئێران، قه‌ته‌ر، توركیا و ستیڤان دی مستوورای نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌ندرا. به‌ڵام سوپای سووریا به پشتیوانی ڕووسیا و ئێران له‌مێژبوو ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی حه‌له‌ب كردبوو.
ئاستانا ١
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ڕووسیا كه به خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ڕووسیا سارد بوون، به‌ڵام به دیداره‌كانی ئاستانا سه‌رله‌نوێ ئاسایی بوونه‌وه. وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، توركیا و ئێران ٢٠ی دیسه‌مبه‌ری ٢٠١٦ له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند كه ٣٠ی دیسه‌مبه‌ری ٢٠١٦ه-ه‌وه ئاگربه‌ست جێبه‌جێ ده‌كرێت. دوای ئاگربه‌ست له ٢٣ی ژانوویه‌ی ٢٠١٧ به سه‌ركێشی ئه‌و ٣ لایه‌نه، له ئاستانای پایته‌ختی كازاغستان كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ستیان پێكرد. بڕیار درا كه میكانیزمێكی سێ لایه‌نه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگربه‌سته‌كه بدۆزرێته‌وه.
كوردان به فیدراسیۆنی باكووری سووریا وه‌ڵامیان دایه‌وه
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوردان بۆ دیداره‌كانی ئاستانا بانگهێشت نه‌كران، ئه‌و جاره‌یان هه‌نگاوی فیدڕاڵی نرا. ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵیی دێمۆكراتیی باكووری سووریا له ١٦ی مارسی ٢٠١٦، سیسته‌می فیدڕاڵیی دێمۆكراتی باكووری سووریای ڕاگه‌یاند.
ئاستانا ٢
قۆناغی دووه‌می دیداره‌كانی ئاستانا كه توركیا له به‌رانبه‌ر باب و جه‌رابلووس، جیهادییه‌كانی حه‌له‌بی فرۆشت، ١٦ی فێبرییه‌ی ٢٠١٧ ئه‌نجام درا. ڕووسیا، ئێران و توركیا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر «ئه‌و هه‌رێمانه‌ی شه‌ڕی لێ نییه» و «هێزی ڕاسپێردراو له ناوچه‌كه».
جنێڤ ٤
هه‌فته‌یه‌ك له دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانا٢، كۆبوونه‌وه‌ی جنێڤ٤ له ٢٣ی فێبرییه‌ی ٢٠١٧ ئه‌نجام درا. ستیڤان دی مستوورا، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ ڕژێم و ئۆپۆزسیۆن دانیشت. له دیداره‌كاندا ٤ خاڵ ده‌ستنیشان كران، به‌ڵام بۆ ئه‌و خاڵانه هیچ پڕۆژه‌یه‌كی گونجاو ده‌ستنیشان نه‌كرا.
ئاستانا ٣
ڕووسیا، ئێران و توركیا هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی ئوردن، ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش وه‌ك چاو‌دێر به‌شداری دیداره‌كانی ئاستانا ٣ بوون. هێزه‌كانی دژبه‌ری ڕژێم ڕایانگه‌یاند ئاگربه‌ست پێشێلكراوه، به‌و هۆیه‌وه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بوون. ده‌وڵه‌تانی سه‌ركێش ڕایانگه‌یاند: «بۆ چاودێری كردنی ئاگربه‌ست و پته‌وكردنی، میكانیزمێكی باشتر داده‌نێن».
جنێڤ ٥
كۆبوونه‌وه‌ی جنێڤ ٥، ڕۆژی ٢٢ی مارسی ٢٠١٧ ده‌ستی پێكرد. ستیڤان دی مستوورا دوای چاوپێكه‌وتنی جیاجیا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕژێم و ئۆپۆزسیۆن، ڕایگه‌یاند چاوپێكه‌وتنه‌كان ئه‌رێنی بوون و لایه‌نه‌كان ده‌توانن هه‌تا جنێڤ ٦ له‌سه‌ر ٤ خاڵ كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه ده‌ستنیشان كراون، كار بكه‌ن.
ئاستانا ٤
له كۆبوونه‌وه‌ی چواره‌مینی ئاستانا كه له ٣-٤ی مایی ٢٠١٧ ئه‌نجام درا، ڕاگه‌یه‌ندرا كه له‌سه‌ر «هه‌رێمه لاشهڕهكان» ڕێككه‌وتن كراوه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به سه‌ركێشیی هه‌ر سێ وه‌ڵات، هه‌رێمه لاشهڕهكانیان ده‌ستنیشان كردووه كه بریتین له: لازقیه، حه‌له‌ب و حه‌ما، حوومس، هه‌رێمی گووتای ڕۆژهه‌ڵات، ده‌رعا و كوونهیترا. كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانا به مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گروپانه‌ش ده‌هات كه به خۆیان ده‌گوت «ئۆپۆزسیۆن».
جنێڤ ٦
كۆبوونه‌وه‌ی جنێڤ ٦ له ١٦-٢٠ی مایی ٢٠١٧ ئه‌نجام درا. شانده‌كانی ڕژێم و ئۆپۆزسیۆن به‌شداربوون.
ئاستانا ٥
كۆبوونه‌وه‌ی پێنجه‌می ئاستانا به‌بێ به‌شداربوونی شانده‌كانی ڕژێم و ئۆپۆزسیۆن، به به‌شداریی شاندی ڕووسیا، ئێران و توركیا له ژوولیی ٢٠١٧ ئه‌نجام درا. له دیداره‌كه‌دا ئه‌لێكسانده‌ر لاڤره‌نتیڤ ڕایگه‌یاند كه شانده‌كان ٧ به‌ڵگه‌نامه ئیمزا ده‌كه‌ن كه پره‌نسیپن و له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون. ڕاگه‌یه‌ندرا كه ٧ به‌ڵگه‌نامه‌كه په‌یوه‌ندیدارن به «بنیاتنانی ناوه‌ندی كۆردیناسیۆنی چاودێریی هه‌رێمه لاشهڕهكان» و «جێگیركردنی هێزی سه‌ربازی».
جنێڤ ٧
له كۆبوونه‌وه‌ی جنێڤ ٧ هه‌رچه‌نده لایه‌نه‌كان ڕایانگه‌یاندبوو كه ده‌توانن ڕووبه‌ڕوو دیدار ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ساز نه‌بوو.
ئاستانا ٦
كۆبوونه‌وه‌ی ئاستا ٦ له ١٤ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠١٧ ئه‌نجام درا. له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا بڕیاردرا كه ڕووسیا، توركیا و ئێران ٥٠٠ سه‌رباز له ئیدلب جێگیر بكه‌ن. هه‌یه‌ت ته‌حریز ئه‌لشام كه له ئه‌لنووسره پێكدێت، ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان دان به ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا نانێن.
ئاستانا ٧
خولی حه‌وته‌می ئاستانا له ٣٠ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ ئه‌نجام درا و بابه‌ته‌كانی «ئازادكردنی دیل و زیندانییه‌كان، پێشێلكردنی ئاگربه‌ست، هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه‌كان، گه‌یاندنی هاریكاریی مرۆیی بۆ گووتای ڕۆژهه‌ڵات و هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی ئابڵوقه‌دراو» هه‌ڵسه‌نگێنران، به‌ڵام ڕێكنه‌كه‌وتن.
سۆچی ١
له دوای دیداره شكستخواردووه‌كانی جنێڤ و ئاستانا، ئه‌م جاره‌یان سۆچی په‌یدا بوو. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رۆكی هه‌ر سێ ده‌وڵه‌ت (ڕووسیا، ئێران و توركیا) پۆتین، ڕووحانی و ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه. ئه‌ردۆغان له دوای كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ك هه‌میشه جارێكی دیكه دوژمنایه‌تی خۆی بۆ كوردان پیشان دا و گوتی: «هه‌رگیز به‌شداری كوردان له دیداره‌كانی كۆنگره‌ی دیالۆگی نه‌ته‌وه‌یی سۆچی قه‌بووڵ ناكه‌ین.»
جنێڤ ٨
كۆبوونه‌وه‌ی هه‌شته‌مینی جنێڤ كه له ٢٨ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٧ ئه‌نجام درا، هیچ ئه‌نجامی نه‌بوو.
ئاستانا ٨
له دواهه‌مین خولی ئاستانادا كه له ٢٢ی دیسه‌مبه‌ری ٢٠١٧ ئه‌نجام درا، سه‌رنج خرایه‌سه‌ر لیستی ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شداری كۆنگره‌ی گه‌لانی سووریا له سۆچی ده‌بن.
كۆبوونه‌وه‌ی ڕیاز، قاهیره و ئیسته‌نبووڵ
گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا جگه له جنێڤ و ئاستانا، له ساڵی ٢٠١٢ هه‌تا ٢٠١٧ زۆر جاران له ڕیازی پایته‌ختی سعوودیه، قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر و ئیسته‌نبووڵ كۆبوونه‌وه. هه‌روه‌ها له ئه‌نتاڵیا، دیلۆك، ئیسته‌نبووڵ، ئه‌نقه‌ره و ڕووحاش چه‌ندین كۆبوونه‌وه كران. دوای ئه‌و كۆبوونه‌وانه هێرشه‌كان له دژی ڕۆژئاوا ڕێكخران.
كۆنگره‌ی دیالۆگی نه‌ته‌وه‌یی سووریا
پێش ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌ی دیالۆگی نه‌ته‌وه‌یی سووریا، ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ستی به هێرشه‌كان بۆ داگیركردنی عه‌فرین كرد. به‌رپرسانی فیدراسیۆنی باكووری سووریا ڕایانگه‌یاند هه‌تا هێرشه‌كان له‌سه‌ر عه‌فرین هه‌بن، ئه‌وان به‌شداری له كۆنگره‌كه‌دا ناكه‌ن.
ش. م