«حكوومه‌تی شام دڵخۆشه به په‌یمانی نێوانی ڕووسیا و توركیا ده‌رباره‌ی ئیدلب»
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ڕایگه‌یاند، دڵخۆشن به په‌یمانی نێوان ڕووسیا و توركیا ده‌رباره‌ی ئیدلب.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ڕایگه‌یاند، دڵخۆشن به په‌یمانی نێوان ڕووسیا و توركیا ده‌رباره‌ی ئیدلب.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی سانا، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا پیرۆزبایی واژۆكردنی په‌یمانی نێوان ڕووسیا و توركیای كردووه ده‌رباره‌ی ئیدلب. سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئه‌وان به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له هه‌موو هه‌وڵێكی هاوشێوه ده‌كه‌ن بۆ ڕێگرتن له ڕژانی خوێن و سه‌قامگیركردنی ئاسایش.
سه‌رۆكی ڕووسیا ڤلادیمێر پووتین و سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوێنێ (١٧ی ئهیلوول\٢٦ی خه‌رمانان) له مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا كۆبوونه‌وه.
پووتین و ئه‌ردۆغان ڕایانگه‌یاند كه ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ئیدلب ناوچه‌یه‌كی داماڵراو له چه‌ك درووست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له یه‌كتر جیابكرێنه‌وه. بڕیاردراوه «ناوچه ئارامه‌كه» له ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی یه‌كه‌م دروست بكرێت. به گوێره‌ی بڕیاره‌كه داوا له گرووپه «ڕادیكاڵه‌كان» به ئهلنووسرهشهوه ده‌كرێت كه له هه‌رێمه‌كه دووركه‌ونه‌وه.
هێشتا نازانرێت كه ده‌وڵه‌تی تورك چۆن ئه‌و چه‌تانه له یه‌كتر جیاده‌كاته‌وه كه خۆی له‌پشته‌وه یارمه‌تیان ده‌دات.
s.m