خۆپیشاندەران لە میسان گەمارۆی کێڵگەیەکی نەوتیان دا
خۆپیشاندەران لە پارێزگای میسان گەمارۆی بیرە نەوتەکانی بزرکانیان داوە و نەیانهێشتووە کارمەندانی ئەو کێڵگە نەوتییە بچنە سەر کارەکانیان.
خۆپیشاندەران لە پارێزگای میسان گەمارۆی بیرە نەوتەکانی بزرکانیان داوە و نەیانهێشتووە کارمەندانی ئەو کێڵگە نەوتییە بچنە سەر کارەکانیان.
لە بەیانی ئەمڕۆوە خۆپیشاندان لە پارێزگای میسان دەستی پێکرد و خۆپیشاندەران ڕژاونەتە سەر شەقامەکان.
ڕۆژی هەینی ڕابردووەوە خۆپیشاندانێکی فراوان لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەستیپێکردووە و خۆپیشاندەران داوای هەلی کار و باشکردنی گوزەرانیان و هەڵوەشاندەوەی حکومەت و پەرلەمان دەکەن.
دەستەی نەزاهەی عێراق، بەهۆی تێوەگلانیان لە گەندەڵیدا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٦٠ کەس دەرکردووە کە وەزیرێکی ئێستا و دوو وەزیری پێشوو و پێنج پەرلەمانتار و یەک پاریزگار و ٢٨ ئەندامی ئەنجومەنی پاریزگا و چەندین کەسی دیکەی تێدایە کە ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە.
ف.ق