ئه‌مڕۆ (١٨ی ژانوویه‌ی ٢٠١٨) به مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا یان دواخستنی، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوویه‌وه.
هاوپه‌یمانی نیشتیمانیی شیعه‌كان له دژی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانن و بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی قانوونی ئه‌ندامان له دانیشتنه‌كه ته‌واو نه‌بێت و ڕێگری بكه‌ن له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن له كاتی دیاریكراوی خۆیدا كه مانگی مای ٢٠١٨یه، بایكۆتی دانیشته‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان كرد.
هاوكات سروه عه‌بدولواحید، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، فراكسیۆنی گۆڕانیش به مه‌به‌ستی ته‌واونه‌بوونی ژماره‌ی قانوونیی ئه‌ندامان، بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی كردووه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانن له كاتی خۆیدا و نابێ په‌رله‌مان ماوه‌ی خۆی درێژ بكاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه نووری مالكی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕایگه‌یاند؛ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناقانوونی و ناده‌ستوورییه.
هادی عامری، ئه‌مینداری گشتیی ڕێكخراوی به‌دریش لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، ئەوان سورن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا و دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌نگاونانه بەرەو داهاتوویەکی نادیار.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ژماره‌ی قانوونیی ئه‌ندامان له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا، بڕیاریدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دوابخات.
ش. م